ستاندەر
رێكخراوی جیهانی چاودێری مافەكانی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ ، جارێكی تر هەرێمی كوردستان بەهەبونی زیندانی نهێنی تۆمەتبار دەكات، لەبەرامبەردا عیماد باجەلان یەكێك لە بەپرسەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان راپۆرتەكە بە ناراست وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت ئامادەكارانی ئەو راپۆرتانە بەشیوەی پیشەیی كارناكەن و زانیاریەكان دەشێوێنن.
جێی باسە چەند ساڵێكە باس لە هەبونی زیندانی نهێنی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەشێك لە پەرلەمانتاران و رێكخراوە نێودەولەتیەكانیش لە راپۆرتەكانیان دوپاتی دەكەنەوە، بەڵام دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و لایەنەكانی دەسەڵات ئەو زانیاریانە بە ناراست وەسف دەكەن.