پارتی: دەتوانین لە سلێمانی وەك ئۆپۆزسیۆن رۆڵ بگێرین و یەك دنیا دۆسیەشمان لەبەر دەستە

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

سه‌عید سه‌لیم پشده‌رى، به‌رپرسى لقى 4ى پارتى له‌سلێمانى رایدەگەیەنێت دۆخی حیزبەكەی لە سلێمانی شازە و  نە دەسەڵاتە و نە ئۆپۆزسیۆن و لەو شارە بێ دەسەڵاتە.

سه‌عید پشده‌رى، لە گفتوگۆیەك لەگەل هاوڵاتی رایگەیاندووە:” دۆخى پارتى له‌سلێمانى شازه، بێ نمونه‌یه، ئێمه له‌سه‌ر ئاستى کوردستان له‌لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتین و حزبى ژماره یه‌کین، پارتى له‌سلێمانى نه له‌ده‌سه‌ڵاته نه ئۆپۆزسیۆنه له‌ڕووى حوکمڕانییه‌وه پارتى لێره بێده‌سه‌ڵاته، بۆیه نمونه‌یه‌کى تۆزێ شازه له‌کاتێکدا ئێمه زۆرینه‌ى کورسیه‌کانى په‌رله‌مانمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌شێک له‌پێگه گرنگه‌کانى حکومه‌ت هى ئێمه‌یه، به‌ڵام له‌سلێمانى به‌هیچ جۆرێک به‌شدارنین له‌حوکمڕانى.”

بەرپرسی لقی چواری پارتی راشیگەیاندووە:” پارتى و سلێمانى لێک جیانه‌کراونه‌ته‌وه، ئێستاش لێک جیانابێته‌وه‌و له‌داهاتووش، خه‌ون و ئومێد‌و ستراتیژیشمان ئه‌وه‌یه پێگه‌ى پارتى له‌سلێمانى به‌هێزتربێت، به‌ڵام واقیعى ئێستامان له‌ڕووى حوکمڕانى به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه به‌شێک نین لهئیدارهى خۆجێیی سلێمانى، به‌ڵام به‌رده‌وام هاوکارو پاڵپشت بووین وه‌کو هێزێکى ئۆپۆزسیۆن نه‌هاتووین رۆڵ ببینین، ئه‌گه‌ر بمانویستایه له‌و بواره‌دا رۆڵ ببینین یه‌ک دنیا دۆسیه‌ى تایبه‌ت هه‌بوو که‌ئێمه له‌خه‌ڵکى تر باشتر ده‌مانتوانى ئیشى له‌سه‌ر بکه‌ین، چونکه داتا‌کان لای ئێمه‌یه.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.