سەرتیپ قەشقەیی
له سه‌ردانه‌كه‌ى دوێنێى موسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان ، هیچ بابه‌تێكى جدى باس نه‌كراوه، ئه‌و سه‌ردانانه‌ش ته‌نها بۆ عه‌رز و خۆنیشاندان بووه، كازمى هیچ جۆره په‌یامێكیشى پێ نه‌بووه بۆ ده‌سه‌ڵاتدانى هه‌رێم ، به‌ڵكو ئه‌وه میدیا و شیكه‌ره‌وه‌كانى سۆشیال میدیان، له خۆیانه‌وه باس له گفتووگۆكردنى چه‌ند دۆسییه‌كى گرینگى نێوان هه‌رێم و به‌غد ده‌كه‌ن.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شداریانكردوه، كازمى په‌یوه‌ست به زۆر بابه‌تى هه‌رێمى كوردستان زانیارى نه‌بووه و نه‌یویستووه له‌سه‌ر بابه‌تى جدى گفتوو گۆ بكات.
قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تێكى وه‌كو ده‌روازى سنوورییه‌كانى هه‌رێم، كه دۆسییه‌كى زۆر ورد و پسپۆرییه‌تى ته‌واوى ده‌وێت و به‌س پارتى و یه‌كێتى سه‌ریان لێده‌رده‌چێت و ده‌زانن چیان كردوه ! ناكرێ به سه‌ردانێكى ده خوله‌كى گفتووگۆى له باره‌یه‌وه بكرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆهه‌ولێر و دهۆك، جگه له سه‌ردانێكى ته‌شریفى بۆ لاى سه‌ركرده كوردییه‌كان، له هه‌مانكاتدا ئامانجى بووه بچێته ئه‌و شوێنانه‌ى كه ده‌بێته هۆى جولانى هه‌ست و سۆزى شه‌قامى كوردى و عێراقى.
مادام سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌نده گرینگه بۆچى كازمى له هه‌ولێره‌وه داواى چێشخانه‌ى شه‌عبى و میللى ده‌كات بۆ خۆنمایشكردن؟!
سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كازمى بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر جدى نییه و ته‌نها بۆ خۆنمایشكردنه، چونكه دوێنى له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه، دره‌نگانى شه‌و كازمى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى له مێرگه‌پانه‌وه بۆ ده‌باشان و گۆڕى مام جه‌لال گۆڕى، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانانه ئه‌وه‌نده جدین، چۆن به یه‌ك ناڕه‌زایى و چه‌قه‌نه‌یه‌ك به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كان گۆڕان ؟! ئایه بۆ كۆبوونه‌وه‌و قسه‌ى جدى كازمى مه‌جالى ده‌بێت بچێته سه‌ر گۆڕى مام جه‌لال و ڤێلاكه‌ى به‌رهه‌م صاڵح له مێرگه‌پان ؟!
له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوودا، شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا بووه، له دوو هه‌فته‌ى رابردووش هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له به‌غدا دیسانه‌وه كۆبوونه‌وه، یانى چى كازمى دووباره بێته‌وه هه‌رێمى كوردستان هه‌مان قه‌وان لێبداته‌وه، له‌كاتێكدا چاره‌سه‌ركردنى به‌شێك له كێشه‌كان سپێردراوه به لیژنه‌ى لاوه‌كى و ته‌كنیكییه‌كان.
میدیاى كوردى ئه‌وه‌نده به نه‌زانیه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه كردوو، هاتوون له بڕى كازمى، وێنه‌گه‌ر و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى ده‌هێنه ناو ستۆدیۆ !!!
گرینگی‌دان به سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌نها سێ شتمان پێده‌ڵێت:
* كازمى پیاوێكى پۆپۆلیست و پیاوى شۆ و سۆشیال میدیایه
* خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌نده بێ هیواو بێ متمانه‌ن له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه كه‌سێكى وه‌كو كازمى به فریاد ڕه‌س ده‌زانن.
* ئه‌و گه‌وره‌كردنه فاشیلى و لاوازى ئۆپۆزسیۆنى كوردى نیشانده‌دات، كه چه‌ندین ساڵه نه‌بوونه‌ته كۆكه‌ره‌وه به‌دیلى پارتى و یه‌كێتیى، هه‌ربۆیه‌ش كاتێك كازمى ده‌بینن دڵیان خۆش ده‌بێت و واده‌زانن فریادڕه‌سه و هاتووه به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێى پارتى و یه‌كێتیى ده‌ربهێنێت.