بوون بەسەرکردە یاخود بازرگان

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

قوتابخانەپەیمانگا کۆلیژکردنەوەی خول لەنێوحزب وڕێکخراوێکی سیاسی  زیندووهەمیشەبەئاڕاستەی هۆشیارکردنەوەوپێگەیاندنی کادربەردەوامی پێ دەدرێت  لەساڵی 1996لەهەولێر بەندە یەکێک لەوفێرخوازانەی  بەژداربووی نێوخولی پێگەیاندنی کادران بوو کەلەسەرئاستی باڵای سەرکردایەتی یەکێتی بایەخی زۆری پێ دراوچەندین مامۆستای زانکۆو هەڤاڵانی م س ، بەخودی ڕەوان شادجەنابی مام جلال تیایداوەک مامۆستابەژداربوون و  دارایی پێویست بۆئەوخولەفەراهەم کرا بەئاڕاستەی پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەو پڕچەک کردنی کادربەزانیاری تازە،
لەم خولەچەندین وانەی بەسود وترانەوە کەلەلای کادربابەت و زانیاری تازەی بەسودلەشێوەی خۆراك بۆمرۆڤ وسودگەلێکی زۆری گەیاندبەڕۆح و زاخاوکردنی بیروهۆشی ئێمەی کادر ،
یەکێك لەوانەکان بەناوی دەرون ناسی بوو
پێناسەیەک لەسەردەرونناسی کۆرپەڵەیەکی تازەلەدایکبووتاکو تەمەنی دەگاتە10دەساڵ مێشک ودەروونی ئەوکۆرپەڵەیە نەش ونماو پێ دەگاو زۆربەی کەسایەتیەکانی لەم قۆناغەدا جێگیر دەبێت ، ئەوەیترتەنها ئەزموون زیاتردەکات ،
بازرگان یاخودسەرکردەواتە زووبیرکردنەوەوبڕیاردان هەرکەسێک ئەوخەونەی هەبێت دەبێ پلانوبەرنامەی پێش وەختەی ئامادەکردبێت، بەئاڕاستەیەکی تربوون بەسەرکردەیاخودبازرگان ناسنامەی دەوێت ئەوەی ناسنامەی نەبێت ناتوانێت دەسەبەری خەونەبەدینەهاتووەکان بکات، لەم نێوەندەهەمیشەسەرکردە بازرگانەکان سێ خاڵیان ڕەچاوکردووەبەئاڕاستەی مان و گەشەو بەهێزکردنی ڕۆڵ وپێگەیان
1- کات و شوێن گەلێ گرنگە
2- سەرمایە
3- پەیوەندییەگوماناوییەنێو خۆیی وهەرێمییەکان ، لەپێناوبەردەوامیدان بە باڵادەستی وگەیشتن بەئامانجی دیاریکراودەبێ بازرگانەکان بەلانی کەم دەست بەرداری کەمێ لەماف وداخوازیەکانیان بن،وەك پێناسەلەسیاسەت یاخود کاری بازرگانی مەقولەیەک هەیە دەفەرموێت،ئیمڕۆدۆستایەتی وکاری بەیەکەوەیی،بەیانی پشت لەیەكدی کردن،دووبەیانی دووژمنایەتی وڕووبەڕوو بوونەوەیە،چونکەلای بازرگانە سیاسیەکان گرنگ دزین وکۆکردنەوەی باج ودەرامەت و دەستگرتنەبەسەرجوڵەی بازاڕو ڕازیکردنی ئاغاکانیانە، بەپێچەوانەوەبرسی بوونی تاک وبەکۆی نێوچینی هەژارلای ئاغاو دەست وپێوەندەکانیان هیچ ماناوواتاوئەرزشێکی نیەو نابێت، ماف نادرێت بەڵکودەسەنرێت بەڵام لەپێناودەسەبەرکردنی مافەڕەواکان دەبێ هەمیشەبیرلەڕاگرتنی باڵانسی هاوسەنگی ودۆزینەوەی بەرژەوەندیەهاوبەشەئابوری و نەتەوەیی ونیشتمانیەکان لەنێوخۆی وڵات ولەگەڵ تەواوی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی بەهەندولەبەرچاوبگیرێت وهەنگاوی پێویستی بۆبنرێت، بەواتایەکیتر هەمیشەدەروازەسنورییەکان نابنەهۆکارگەلێک بەئاڕاستەی بنیادنان وبەدامەزراوەکردنی وڵات وئابوریەکی گەشەسەندو لەوڵاتێك لولەوسێرەی تڤەنگ سەرچۆپی تێداگرتبێت، بەڵکوتەنهابۆڕازیکردن وکڕینی چەندبەرپرس وخانەوادەی دەست ڕۆیشتووی ئەوهەرێمەو دابین کردنی سەدان ملیۆن دۆلار لەقوتی ئەوگەلەستەم دیدەیە بۆچارەسەرکردن ویەکلایی کردنەوەی کێشەکۆمەڵایەتیە هەڵپەسێردراوەکانی دەیان ساڵەی بەناوسەرکردەباڵاکانی نێوشۆڕش وکوردایەتیە کەبنەماڵەمشەخۆروبازرگانەسیاسیەکان بۆڕێگەخۆشکردن بەئاڕاستەی باڵادەستی هۆزوعەشیرەت و بەناوحزبەکانیان کۆتایان هێناوە بەژیانی سەدان وهەزاران کەسایەتی وخێزانی دیاریکراوی ئەوهەرێمەکەبەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ بازرگانەبەناوسیاسیەکان یەکی نەگرتۆتەوەولەو ڕۆژگارەسەختەدا ئامادەبوون مردن هەڵبژێرن لەشوێن خۆ بەدەستەوەدان،لەم نێوەندە ماندێلای مەزن لەوتەیەکیدا دەفەرموێت،
ڕق وکینەوهەڵچونی بێ بنەماو لەسنوربەدەرکێشەکان چارەسەرناکات وئامانج ناپێکێت بەڵکوداڕشتن وئامادەکردنی پلانودانانی بەرنامەی شیاووگونجاونزیکترت دەکاتەوەلەسەرکەوتن،
چونکەتۆڵەسەندنەوەئارامی مێشک وجەستەی پێویستە تاکوبیروهۆش بڕیاری تەندروست بدات بۆیەسەرەتای هەنگاو دەبێ بیرلەزیندو هێشتنەوەی خۆت و پێگەت بکەیتەوەو هەرگیز بەدوای تۆڵەسەندنەوە لەهاوڕێ وبراوئازیزانت مەکەوەچونکە کات گرنگەوبەئارامی بڕیاردان گرنگترەلەبیرت بێت ، بەئاڕاستەیەکی تربۆئەوەی بەردەوام بین دەبێ لەکاتی پێویست ودەست پێکی هەنگاو خاوەن بڕیاربیت وهەژموونی خۆت بسەپێنی بەسەردژونەیارەکانت ئەوکاتە هەژموونی تازەجێی خۆی دەگرێت ودەبێتەبڕیاربەسەر هەموانەوەبۆیە دەبێت بەردەوام بین،
لەکۆتادەڵێم:ماندێلای مەزن لەوتەیەکیدادەفەرموێت، الفاسدون لن یبنو وطنآ ٳنما هم یبنون ذاتهم ویفسدون ٲوطانهم ،
منیش دەڵێم لەوڵاتێکدا چەتەومافیاولولەوسێرەی تڤەنگ و برسیکردنی گەل ئامانجی باڵاوسەرەکی حکومڕانی بێت ،  ویستیان هەڕاج کردنی سەرخان وژێرخانی وڵات وپڕکردنی گیرفان بێت،هەمیشەهاوڵاتیانی ئەم نیشتمانەجگەلەئاڕاستەی دۆزەخ وکۆیلەبوون دەستکەوتی تر شك نابەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.