نەوەی نوێ هێرشی توند دەكاتە سەر كازمی و تاوانباری دەكات بەرێكەوتنی ژێر بەژێر لەگەل پارتی و یەكێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

ستاندەر

هیمداد شاهین-ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت  سوێند بەخوا ئەوەی پێیوابێ موصطەفا کاظمیی خاڵەسنوورییەکانی هەرێم کۆنترۆڵ دەکات، نەک هەر فڕی بەسەر سیاسەتی هەرێمەوە نییە، بەڵکو لانیکەم ئاگەداری ئەو صەفەقاتە صەدان ملیار دۆلارییەی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ نیە کە لەپشت مانەوەی بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکانی هەرێمەوەن.

لە وتارێكدا لە فەیسبووك ناوبراو بەو شێوەیە باسی سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێم دەكات:
موصطەفا کاظمیی هاتۆتە هەرێم تا لەگەڵ دزەگەورەکانی کوردایەتیی، لەگەڵ ملیاردیرەکانی پارتیی و یەکێتیی، لەگەڵ لۆرد و مافیاکانی کوردستانی عێراقدا رێکەوتن ئیمزابکات. بەپێی زانیارییەکان، رێکەوتنەکە روون و وازحە، کاظمیی و ملیاردێرەکانی کوردایەتیی رێکەوتوون تا هەڵبژراردنی داهاتوو سەری یەکتر نەیەشێنن، نە ئەم ئەوان ئیزعاج دەکات، نە ئەوانیش ئەم ئیزعاج بکەن، دوای هەڵبژاردنەکانیش پارتیی و یەکێتیی پشتیوانیی بکەنەوە بۆ سەرۆک وەزیران لەبەرامبەر چاوپۆشیکردنیان لە تاڵانی نەوت و داهاتی ناوخۆ و سنوورەکان، هەربەپێی رێکەوتنەکە کاظمیی مانۆڕێک بۆ سنوورەکان بکات و بەهۆیەوە دەمی شەقامی عێراقیی لەخۆی دابخات، چونکە لەئێستادا شەقامی عێراقیی لە کاظمیی هێجگار توڕەیە بەوپێیەی هیچ هەنگاوێکی عەمەلیی و یەکلاییکەرەوەی نەناوە و تەنها ئیعلامییە. بەپێی رێکەوتنەکە و لەبەرامبەردا هەرێم مانگانە شتێک پارەی کەم و رەمزیی کە دەکاتە یەک یان دوو لەصەدی داهاتیی سنوورەکان بگێڕنەوە بۆ بەغداد. جا من مردوو ئێوە زیندوو! سوێند بەخوا ئەوەی پێیوابێ موصطەفا کاظمیی خاڵەسنوورییەکانی هەرێم کۆنترۆڵ دەکات، نەک هەر فڕی بەسەر سیاسەت و کایەی حوکمڕانیی هەرێمەوە نییە، بەڵکو لانیکەم ئاگەداری ئەو صەفەقاتە صەدان ملیار دۆلارییەی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ و تاد.. نییە کە لەپشت مانەوەی بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکانی هەرێمەوەن.

هیمداد شاهین-ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.