ئەگەر هەرێم لەسەر كەیسی قەرزەكانی بۆ بەغدا نەسەلمێنیت ڕووبەڕوی كێشە دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ماددەیەك تەرخان دەكرێت بۆ پرسی قەرز و پابەندییە داراییەكانی هەرێم.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ناوبراو رایگەیاندووە: “ئەوەی پەیوەندی بە پشكی هەرێم هەیە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لەچەند بڕگە و ماددەیەك جێی كراوەتەوە و ئاماژەی پێكراوە، بە تایبەت لە بڕگەی (3) ماددەی (11) باس لە قەرزەكانی حكومەتی هەرێم دەكات، بەجۆرێك حكومەتی هەرێم هەڵدەسێت بە پێشكەشكردنی ئەو داتا و زانیاریانەی كە بوونەتەهۆی قەرز و پابەندە دارایی، بوونەتە هۆكاری كورتهێنان لە بودجەكەیدا لەماوەی ساڵەكانی 2014 تا ساڵی 2018 و رەوانەی دەكات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، هاوكات لەسەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ پێویستە كە لەژێر رۆشنایی ئەو بەدواداچوونانەدا پاكتاوی ئەو قەرز و پابەندیانە بكات كە رووبەڕووی حكومەتی هەرێم بووەتەوە، ئەمەش دەرفەتێكی زۆر گرنگە بۆ رزگار بوون لە قەرزەكان”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانەكەی بۆ ئیس ئین ئێن ئەوەشی خستەڕوو:” بەرپرسانی دارایی عێراق دەزانن كە هەرێم بۆی نییە قەرز بكات، بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدڕاڵ، بۆیە ئەگەر هەرێم نەیتوانی خشتەی قەرز و پابەندییەكانی بسەلمێنێت ئەوا دواجار كەیسی قەرزەكانی هەرێم لەسەر حكومەتی عێراق كۆتایی دێت و چیتر بەرپرسانی هەرێم ناتوانن بڵێن: قەرزمان لای حكومەتی فیدڕاڵە و دەبێت خۆیان ئەو قەرزانە بدەنەوە ئەوەش دواجار لەسەر شانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت و ئەوان زیان دەكەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.