ستاندەر
لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ته‌واوی هه‌رێم و بینینی به‌رپرسان و هاوڵاتیان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان، هیوادارین ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خێر بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ههڵپهسێرداوهكان له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا.
ناوبراو وتیشى: حكومه‌تی هه‌رێم ئیراده‌ی ته‌واوه‌تی و راسته‌قینه‌ی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی هاوبه‌ش به‌پێی ده‌ستور كه هه‌ردولا پێی رازی بن، هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بداته عێراق، هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌ستور ده‌روازه سنورییه‌كان به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن.