دوای پەیامەكەی سیستانی لەبارەی هەڵبژاردن، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێنج مەرجی بۆ ئەنجامدانی راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ستایشی هەڵوێستی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان دەكات كە پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات بەشێوەی پاك و دوور لە دەستێوەردان.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو، پێنج سەرج دیاری دەكات، كە بریتین لەوانەی خوارەوە:

یەكەم: پێویسە یاسای هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمان پەسەند بكرێت و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوبكرێتەوە.

دووەم: پێویستە پەرلەمان هەمواری یاسای دادگای ئیتیحادی تەواو بكات، چونكە تاكە لایەنە بەرپرسیار بێت لە پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

سێ یەم: پێویستە حكومەتی عێراق، بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن تەرخان بكات لەگەل دابینكردنی پێویستیەكانی تر.

چوارەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران ناوی بەرێوەبەرە گشتیەكانی كۆمسیۆن پەسەندبكات كە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵبژێردراون.

پێنجەم: نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەولەتیەكانی تری بواری هەڵبژاردن هاوكاری تایبەت و پشتیوانی پێشكەشبكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چاودێری بكەن بۆ ئەوەی دەرخەری ئیرادەی خەلكی عێراق بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.