پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشمی چینی و گرینگیەکەی

لەلایەن ستاندار Posted on 942 جار بینراوە

سعید هەرکی

🔸دەمەوێت زۆر بە کورتی و بە گوشراوی تیشکێک بخەمە سەر ڕێگای ئاوریشم بۆ ئەوەی خوێنەرانی بەرێز سودی لێوەرگرن و بەرچاو ڕونییەکیان هەبێت لەسەر ئەم ڕێگایە .

🔹ڕێگای ئاوریشم چیە ؟
کۆمەلێک رێگای وشکانی و دەریایین کە هەندێکیان بە هەندێکی ترەوە دەبەستێتەوە ، گرینگترینیان بەستنەوەی ووڵاتی چینە بە ئاسیای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا و ئەوڕوپاوەیە بۆ کاری بازرگانیکردن ….

🔹بۆچی ناوی لێنراوە رێگای ئاوریشم ؟
چونکە زۆربەی بازرگانیەکەیان بە ئاوریشم دەکرا هەربویە ئەم ناوە لە ساڵی 1877 لەلایەن زانای جیولوجی ناسی ئەڵمانی ( بارون فردیناند فون ریشتهوگن ) لێنرا .

🔹ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کێیەوە باسکراوە ؟
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ناوەند و دەزگایەکانی حکومەتی چینیەوە پێشکەش بە حکومەتکراوە ، حکومەتیش هەر لە سەرەتایی ساڵی 2013 وە بەم پڕۆژەیە هەڵساوە بەردەوامیش کاری لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکات ، لە کاتێکدا کە زانیویەتی ئەم پڕۆژەیە ساڵانە چەندین ملیار دۆلار قازانجی دەبێت بۆ ووڵاتی چین

هەر بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژی هەینی لە بەرواری 24 / 4 / 2019 کۆبونەوەیەک بەرفراون بەسەرۆکایەتی (شي جين بينگ ) سەرۆکی ووڵات بەرێوەچوو بە بەشداری نوێنەری 150 شار بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە هەموو لایەکیان بەگرینگەوە سەیری پڕۆژەکەیانکرد هیوایان خواست ووڵاتی چین هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ جێ بەجێکردنی پڕۆژەکە .

🔹مێژووی رێگای ئاوریشم :-
مێژووی رێگایەکە دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتی پشتاوپشتی ئیمپڕاتۆری هان ولتانگ کە دەسەڵاتەکەی 200 ساڵ پێش زاینی بوە ، لەو کاتدا شاری ( تشان ) پایتەختی ووڵاتی چین بوە ، دەسەڵاتی چین هەر لەو کاتەدا هەوڵیداوە چین بە ئاسیا ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە ئەوڕوپاوە ببەستێتەوە بۆ گەیاندنی کاڵاو شتومەکی چینی بە ووڵاتانی تری جیهاندا ، کاڵایەکانیش بریتی بوون لە ئاوریشم و بۆن و بۆنی بخۆر و بەهارات .
ئەم بازرگانیکردنە هەر لە سەرەتای سەدەی دووەمی پێش زاینیەوە تاکو سەدەی شازدەهەم بەردەوامیان هەبوو .

🔹ڕێگای ئاوریشمی کۆن :-
دەورێکی باڵای هەبوە لە نێو شارستانیەتی کۆندا وەک شارستانیەتی میسری و چینی و هندی و ڕۆمانی .
کە شوێنی گۆڕینەوەی فکر و ڕۆشنبیری و فێربونی زمانەکان و کەلتور ووڵاتان بوە ، وە گەیشتن بوە بە کۆمەلێک شاری لێواری کەناراوەکان ، بەڵام ئەم کات ئەم ڕێگایە لە شاری قوستەنتینیە ( ئیستەمبۆل ) کۆتای دەهات .

🔹ڕێگای نوێی ئاوریشم :-
بە واتای پشتێنە یان یەک ڕێگا دێت کە ئەمیش بریتی یە لە دەستپێشخەری ئابوری لە ڕێگای ئاوی و وشکانیەوە ، ئەم ڕێگایە بە هەرسێ قارەی ئاسیا و ئەوڕوپا و ئەفەریقادا تێپەڕ دەکات و 66 ووڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە هەر سێ قاڕەکەدا وە 123 ووڵاتی سود لەم پڕۆژەیە گەورەیە دەبینن ، درێژی ئەم ڕێگایە لە نێوان 10 تاکو 12 هەزار کیلومەتردایە وە تێچوەکەی 900 ملیار دولار تاکو 1.4 تڕلیون دۆلاری ئەمەریکییە ئەم رێگایە 33 خاڵی وەستانی بازرگانی دەبێت ، ووڵاتی چین بۆ سەدەی 21 دەیەوێت ڕێگای ئاوریشمی مێژوویی زیندو بکاتەوە گرینگی پێ بدات ئەمەش بۆ گواستنەوەی بۆڕی گازی سروشتی و نەوت و چەندین بەرهەمی تر لە رێگای تۆند و تۆڵکردنی تۆڕەکانی هێڵی ئاسنینەوە لە ڕێگای وزەی کارەبا و ئەنتەرنێتەوە .
ووڵاتی چین دەیەوێت ووڵاتی بەریتانیاش بێتە نێو ئەم بازنەیەدا ئەگەر ووڵاتی بەرتیانیا بێتە نێو بازنکەدا ماوەی نێوان چین بۆ بەریتانیا تەنها 17 ڕۆژ دەبێت بۆ گەیشتنی بەرهەمی چینی بە ڕێگای وشکانیەوە ،

🔹هەر دوو ڕێگای وشکانی و دەریایی لە ووڵاتی چینەوە دەست پێدەکەن لە شاری بندوقییەی ئیتالی کۆتاییان دێت . وشکانی لە شاری تشانی چینی بۆ بندوقییەی ئیتالی ، دەریایی لە شاری فوزهوی چینی بۆ بندوقییەی ئیتالی دەبێت .

🔻ڕێگای نوێی ئاوریشم هەر دوو ڕێگای وشکانی و ئاویی لە خۆی دەگرێت .

🔹ڕێگای وشکانی بەم شێوەیە دەست پێ دەکات و گرینگترین ئەم ووڵاتانە لە خۆ دەگرێت ( پاکستان ، کازاخستان ، ڕوسیا ، ئێران ، تورکیا ، ئەڵمانیا ، بەرتیانیا ، هۆلەندا ، ئیتالیا ) دەبێت . لە شاری (تشان) چینی دەست پێ دەکات لە شاری ( بندۆقییە) ئیتاڵی کۆتایی دێت .

یەکەم / لە خۆرهەڵاتی چینەوە دەست پێ دەکات بۆ ئاسیای ناوەڕاست ئینجا بۆ ڕوسیا و ئینجا بۆ ئەوڕوپا .
دووەم / لە چینەوە دەست پێ دەکات بۆ خۆرئاوای ئاسیا و ناوچەی کەنداو و تاکو دەگاتە دەریایی ناوەڕاست .
سێیەم / لە چینەوە تێدەپەڕێت بۆ باشوری خۆرئاوای ئاسیاوە ئینجا بۆ ئاسیای باشور تاکو دەگاتە ئۆقیانوسی هیندی .

🔹ڕێگای ئاوی لە دوو رێگای سەرەکیدا تێدەپەرێت گرینگترین ئەم ووڵاتانە لە خۆ دەگرێت( ڤێتنام ، مالیزیا . سەنگافورە ، ئەندەنوسیا و سریلەنکا ، هندستان ، کینیا ، جیبوتی ، دەریایی سور ، پۆر سەعید ، یونان ، بندوقیەی ئیتالیا ) دەبێت . لە شاری (فوزهو)ی چینیەوە دەست ئێ دەکات لە شاری ( بندۆقییە) ی ئیتاڵی کۆتایی دێت .

یەکەم / لە کەناراوەکانی چینەوە دەست پێ دەکات تاکو دەگاتە ووڵاتی هند و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوڕاست و خۆرهەڵاتی ئەفەریقا پاشان بۆ کەناراوەکانی ئەوڕوپا .
دووەم / لە کەناراوەکانی چینەوە بۆ باشوری ئۆقیانوسی هندی .

🔹ئایا ئەم ڕێگایە هیچ سودێک بە عێراق دەگەیێنێت؟
ئەم پڕۆژەیە هیچ سودێکی ئەو تۆی بۆ ووڵاتی عێراق نابێت چونکە ڕێگایەکە بەعێراقدا تێناپەڕێت و نزیکترین خاڵ لە عێراقەوە هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیان چونکە بە نێو ئەم دوو ووڵاتەدا تێپەڕ دەکات .

🔹ڕێگایەکە بە وڵاتانی عەرەبیدا تپەڕدەبێت ؟
ڕێگایەکە دێتە دەریایی سور بەڵام تەنها ووڵاتی جیبوتی و میسر سودی زۆر لەم ڕێگایە دەبینن چونکە وەستانێک لە ووڵاتی جیبۆتی دەبێت وە لە بەندەری پۆر سەعیدش لە ووڵاتی میسردا دەبێت

🔴 ئێستا بۆمان بەدیار کەوت بۆچی ئەمەریکا بەردەوام شەر بە ووڵاتی چین دەفرۆشێت و هەڕەشەی لێدەکات چونکە ئەمەریکا چاک دەزانێت ووڵاتی چین لە ڕووی ئابوریەوە گەیشتۆتە لوتکە ، ئێستاش دەیەوێت پشتێنەیەکی بازرگانی لە نێوان هەرسێ قارەکەدا دروست بکات ، سنورێک بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دابنێت و هەیمەنەی بازرگانی ئەمەریکا لەم سێ قارەیەدا لە ناوببات .
جا هەر کاتێک توانی لە ڕێگای بازرگانیەوە سەرکەوتوبێت ئەمە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لە ڕێگای سەربازیش سەرکەوتوبێت ،
جگە لەمە هەموو هەولێکی ووڵاتی چین لەم پڕۆژەیەدا بریتیە لە شکست پێهێنانی دۆلاری ئەمەریکی و دروستکردنی دراوێک بۆ جێگرەوەی دۆلاری ئەمەریکی بۆ ئەوەی هیچی تر ئەمەریکا نەتوانێت بەحەز و ئارەزووی خۆی سزا بخاتە سەر ووڵاتێک کە خۆی بیەوێت ……

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.