ستاندەر
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی بە پێدانی پارەی نەوت بە بەشێك لە لایەنە شیعی و سوننیەكان تۆمەتبار دەكات لەبەرامبەر بێدەنگیان.
هۆشیار عەبدوڵا لەمبارەیەوە لە دیدارێكی پەیام رایگەیاند:” پارتی دیموكراتی كوردستان لە داهاتی نەوتی كوردستان مانگانە و بەشێوەیەكی رێكخراو، بەرتیل دەداتە بەشێك لە لایەنە شیعیەكان و سوننیەكانیش بۆ ئەوەی پەرلەمانتارانیان بی دەنگ بكات بەرامبەر ئەو سیاسەتە نەوتییە كە لە ڕوالەت وای پیشان دەدەن دژینە كەچی لەكاتی گفتوگۆكان بێ دەنگ دەبن”.
وتیشی:” هێز هەیە پینج ملیۆن دۆلار لە پارەی نەوتی كوردستان بۆیان چۆتە سەر حیسابی بانكیان، كەسایەتیە سوننەكانیش زۆریان لە هەولێر بەرژەوەندی تایبەتی و ماددیان بۆ دروستكراوە، ئینجا بەپێدانی بەرژەوەندی بازرگانی و ڤێلا و عەرزە”.