بەبێ گۆڕان، پارتی و یەكێتی رێكەوتنێكی نوێ واژوو دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕووداو، نزیکەی دوو هەفتەیە هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رێککەوتنێکیان واژۆکردووە، بۆ ئەوەی لەمەو دوا هیچ بڕیارێک یان پرۆژەیاسایەک بەبێ رەزامەندی یەکدی تێناپەڕێنن، بەتایبەت ئەو پرۆژەیاسایانەی رەهەندی نیشتمانییان هەبێت، ئەوە لەكاتێكدایە لەگەڵ گۆڕان ئەو سێ لایەنە بەیەكەوە حكومەتیان پێكهێناوە بەڵام لەو رێكەوتنە گۆڕان ئاوت كراوە.
بەگوێرەی هەواڵەكە رێککەوتنەکە لە 6ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەر دوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان واژۆکراوە.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە : “رێککەوتووین کارەکانی رۆژانەمان بە تەوافوق بکەین و بۆ دیاریکردنی کاری رۆژانە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هاوئاهەنگیمان هەبێت. بەتایبەت بۆ پرۆژەیاساکان لۆبی بکەین و بە رێککەوتن تێیانپەڕێنین”.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی زانیاریەكانی بۆ تۆڕەكە پشتراست كردۆتەوە و رایگەیاندوە  “راسپێردراوین هاوئاهەنگی و پشتیوانییەکانمان زیاتربکەین، هەم لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت بەرپرسیارێتی هەڵبگرین، هەم پێشکەشکردنی پرۆژە لەسەر ئاستی هەردوو فراکسیۆن پەرەی پێبدرێت”.
ئەو هەوڵە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی رێكەوتنی پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، لەسەر ئاستی پەرلەمانی كوردستان هاتووە ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە پێویستە بە رێكەوتنی هەردوو لا پەسەند دەكرێن و هەموار دەكرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.