ستاندەر
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ”ڕیفراندۆمى كوردستان له دروستترین ساته‌وه‌ختى خۆیدا كرا، چونكه به‌رنامه‌ى عێراق ئه‌وه‌بوو كه كه‌ركووك بگرێت پێش ئه‌وه‌ى ئێمه ڕیفراندۆم بكه‌ین، بۆیە ده‌بوایە ئێمه له كه‌ركووك ئه‌م ڕیفراندۆمه ئەنجام بدەن“.
لە لێدوانێكی باس‌نیوز ئەوەشی وتوە كە چۆن ئێستا سه‌یرى به‌ڵگه‌نامه‌كانى عوسمانى دەكرێت، لە ئێستا و داهاتووشدا بە هەمان شێوە دەتواندرێت ڕیفراندۆم و ئەنجامەكەی وەك بەڵگەنامەیەكی مێژوویی گرنگ بۆ گەلی كوردستان سەیر بكرێت.