لەبەرژەوەندی گەلی كورد، نەتەوەیەكگرتووەكان بە فەرمی توركیا تاوانبار دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان  لەراپۆرتی نیوەی ساڵی تایبەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، بە فەرمی تورکیای تۆمەتبار کردووە بەوەی لەناوچەکانی سەرێ کانی و گری سپی و عەفرین کەئێستا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە توندرەوە سورییەکانی سەر بە تورکیا و سوپای تورکیادایە ، تاوان وپێشێلکاری مافەكانی مرۆڤ بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە كە ئاراستەی  خولی ٤٥ ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی كراوە،  تاوان و پێشێلكاریەكان كە سەرجەمیان دیكۆمێنت كراون لەلایەن سوپای تورکیا و  گرووپەکانی سلێمان شا و حەمزات و سوڵتان موراد ئەنجامدراون كە سەر بە توركیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.