پەیوەندى نێوان دکتۆر بەرهەم و کاک نەوشیران

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە

حلمى رەسول رەزا

ئەو کاتەى بزوتنەوەى گۆڕان لەوپەڕى هێزى خۆیدا بوو، کاک نەوشیروان بۆ چەند جارێک جواب بۆ دکتۆر بەرهەم دەنێرێت کە بچێتە نێو گۆڕانەوە، بێ گومان کاک نەوشیروان پیاوێکى ژیرو دانا بوو، دەیزانى لێوەشاوەیى دیبلۆماسى و کاریگەرى دکتۆر چەندە، بۆیە زیاد لە چەند جارێک وەڵامى بۆ ناردو دڵنەوایى بۆ کردوە.
لەم بارەیەوە، ئەم ئێوارەیە، لە سلێمانى پرسیارم لە یەکێک لەسەرکردەکانى پێشووى بزوتنەوەى گۆڕان کرد سەبارەت بە پەیوەندى نێوان کاک نەوشیروان و دکتۆر بەرهەم و ئەو مەسەلەیە، ئەو یەکێک بوە لە شاهید حاڵەکانى پەیوەندى نێوانیان و بێ منەتیش وتى ناوەکەم بهێنە، بەڵام من وەک هەمیشە ئەخلاقم رێگەم پێنادا ناوى بڵێم، بەڕێزیان لەسەر دوو خاڵ قسەى کرد، خاڵى یەکەم وتى: کاتێ کاک نەوشیروان تەکلیفى کاک بەرهەمى کرد، بۆ ئەوەى بوو بیکاتە جێگاى خۆى نەک جێگر لە بزوتنەوەى گۆڕان، خاڵى دوەمیش، سەرجەم ئەندامانى راوێژ بەرهەڵستکارییان نەکرد، بەڵکو تەنها دوو کەس بوون پرتەو بۆڵەیان دروست کردبوو، دیارە هەموو ئەوانەشى بەشدار بوون لەو گفتوگۆیانەدا شوکر بۆ خوا زیندون و ئەمە قسەى دواى مردنى شاهیدەکان نییە، هەندێک لەو بەڕێزانە گۆڕان نەبوون و هەندێکى تریشیان ئێستاش لەناو گۆڕانن و ئاگادارى ئەو راستیەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.