دوو ئالنگاری نوێ ڕووبەروی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەبێتەوە ” پێشنیاری هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری دەكرێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی دە هێلی ئەمریكی دوای ئەوەی ئەمریكا ژمارەی هیزەكانی لە 5200 بۆ  3000، دوو ئالنگاری نوێ ڕووبەروی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوو هەشت بنكەی سەربازی رادەستی عێراق كردەوە، وای كردووە بونی ئەمریكا و تواناكانی لە عێراق بەرەو كەمی بچیتەوە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەردەوامی ئاراستەكردنی موشەك بە ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا دوو ئالنگارین كە ئێستا ڕووبەروی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەبنەوە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەمریكا بۆ ڕووبەروبونەوەی ئەو ئالنگاریانە بڕیاریداوە زیاتر پشت بە تەكنەلۆژیا ببەستێت بۆ ئەوەی سوود لە فرۆكەی بێ فرۆكەوان و كاری هەواڵگری دەبەستێت دژ بە جموجۆڵەكانی داعش و هێزە نەیارەكانی.

لە بەشێكی تریش هاتووە كەمكردنەوەی بنكە سەربازیەكان وادەكات كەمتر بە ئامانج بگیرێن، بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە هەرێمی كوردستان وادەكات دووربن لە بە ئامانج گیرانی نەیارانی ئەمریكا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.