یەكگرتوو: ئەگەر یەك پەرلەمانتاری گۆڕان واژوو بكات دەتوانین لێپرسینەوە لە حكومەت بكەن لەسەر لێبرینی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتاریكی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە چەند واژۆیەك بۆ پرساندن ئۆقرەی لێ بڕاوەو  گوشارەكانی چڕ كردۆتەوە لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرساندن دەكەن و ئۆقرەی لێ بڕاوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بارەی نوێترین هەوڵی لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی لەسەر لێبرینی مووچە رایگەیاند : لەلایەن فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ماف و موچەی موچەخۆران و هاوڵاتیانی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆڵ نادەین تاوەكو ماف دەگەڕێتەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم.

بۆ میدیای حیزبەكەی ناوبراو وتیشی: بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێویستیمان بە واژۆی 23 پەرلەمانتار هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێستا 22 واژۆمان ئامادەیەو ئەگەر یەك پەرلەمانتاری گۆڕان یاخود دوو حزبەكەی دیكە هەبێت، ئەو كات لەسەر لێبڕینی موچە پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

جێی باسە ئێستا دوو پەرلەمانتاری گۆڕان واژوویان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی كردووە، لەكاتێكدا لە هەوڵی پێشوو سێ پەرلەمانتاری گۆڕان واژوویان كردبوو، فراكسیۆنی یەكێتیش لە كۆی پێنج پەرلەمانتار، ئەو جارە هیچ یەكێكیان واژوویان بۆ لێپرسینەوە نەكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.