بۆچی چین بە یەكێك لە براوە سەرەكیەكانی شەڕی عێراق دادەندرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر

لەبەرچەند هۆكارێك چین، كە هیچ فیشەكێكی لە عیراق لە دوای 2003 ەوە نەتەقاندووە بە یەكێك لەبراوە سەرەكیەكان دادەنرێت، كە پسپۆران پێیان وایە ڕوخانی رژێمی سەدام، بوە دەرفەتێكی گەورە لەبەردەم چین بۆ ئەوەی هەژمونی ئابوری خۆی بەسەر عێراق زیاد بكات، بەشێكیش لە چاودێران پێیان وایە واژوو كردنی رێكەوتنی ئابوری نێوان عێراق و چین لە كۆتایی ساڵی رابردوو بوە هۆی ئەوەی ئەمریكا پشت لە عادل عەبدولمەهدی بكات و كۆتایی بە حكومەتەكەی بێت.

لەو راپۆرتە لەو چوارچێوەیە چەند خاڵێك دەخەینە ڕوو.

  • لە ساڵی رابردوو 30%ی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بوە، لەبەرامبەردا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا بۆ نیوە دابەزیوە كە پێشتر 13% نەوتەكەی بۆ ئەمریكا هەناردە دەكرد.
  • پێش 2003 هەناردەی چین بۆ عێراق، بایی 56 ملیۆن دۆلار بوە، بەڵام تا 2013 بۆ حەوت ملیار دۆلار بەرزبویەوە.
  • بە رێژەی 98% هەناردەی عێراق بۆ چین بریتیە لە نەوت، بەشێوەیەك داهاتی ئەو نەوتەی عێراق بۆ چینی دەنێرێت لە 2013 گەیشتە 16 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا لە ساڵی 2003 تەنها 317 ملیۆن دۆلار بوە.
  • لە ساڵی 2006 هاوردەی نەوتی عێراق لە چین تەنها 1% بوە بەڵام لە 2013 بۆ 8% بەرزبویەوە.
  • لە دوای 2011ەوە چین دووەم هاوبەشی بازرگانی عێراقە لەدوای یەكێتی ئەوروپاوە.
  • لە بواری وەبەرهێنانی رێگا و نەخۆشخانە جۆرەكانی تر چین بەخیرایی لە عێراق گەشەدەكات، كارگەی سینۆما چینی 7 كەرگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی بۆ عێراق دروست كردووە، جگە لەوەی كۆمپانیای شێری چینی لە بواری ئۆتۆمبێل ئێستا دەیەوێت كۆمپانیای بەرهەهێنانی ئۆتۆمبێل لەعێراق دابمەزرێنێت، هواویش لە بواری مۆبایل و تەكنەلۆژیا لە بازاری عێراق زۆر بەخێرایی گەشە دەكات.
  • ئێستا كۆمپانیای SINOPEC ی بواری پیشەسازیە پیترۆ كیمیاییەكان خاوەنی 30% كێلگەیەكی گەورەی نەوتە لە هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.