مێژوو شێواندن لە نێوان یٔارگۆمێنت و ڕوداوەکاندا

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

سەرکەوتی جیھاز

نوسینەوەی مێژوو بە تایبەت شۆڕشەکان لە پێکھاتەیدا پێویستی بە کۆمەڵێک بنەما ھەیە ، کە بتوانرێ ببێتە بابەتێکی زانستی مێژوویی ، یٔەم بنەمایانەش دەتوانێ ڕاستی بونیادە گشتیەکە بسەلمێنێ ، کاتێک کاریٔەکتەرێک ھەڵدەستێ بە نوسینەوەی بیرەوەریەکانی وەک بەشێک لە ژیانی یٔەو کاریٔەکتەرە و پێگەی لە ناو ڕوداوێکی مێژوویدا ، یٔەوا پێویستی بە بەڵگەی نوسراو و شایەتی زیندوی ناو ڕوداوەکان، تۆماری دەنگ و رەنگی یٔەوکاتانە ھەیە. لەگەل ھەموو یٔەوانەشدا نابێ نوسەر یان گێڕەرەوەی رووداوەکان بەحەقد و شەڕی کۆنەقینەوە روداوەکان بگیرێتەوە یان بنوسێتەوە. یٔەگەر وای کرد یٔەوە لەجیاتی نوسینەوەی میژوو یٔەبێتە خۆرە و تێکدەری  مێژوو.
بەداخەوە شۆڕشی کوردستان بەھۆی سەختی خەباتی چەکدراییەوە چ لە شاخ و چ لەشار دا نەتوانراوە یٔەرشیفێکی وامان ھەبێ کە بارتەقای خەباتەکەمان بێ. لەپاڵ نەبونی یٔەرشیفێکی نیشتمانیدا، بەلام زۆریک لە سەرکردە و فەرماندەو بەرپرسی شار و شاخ ھەریەکەو لای خۆیە بەشێک لەو یٔەرشیفەیان پاراستوە و لە نوسینەوەی بیرەوەریەکانیاندا پەنایان بۆ بردوە.
لەناو یٔەوانەی کە تایٔێستە بیرەوەری و بەشێک لەو مێژووەیان نوسیوەتە رەنگە بتوانین بڵێین کاک نەوشیروان کیلێکی بەرزی نوسینەوەی یٔەو مێژوەیە کە لە بەرگی چەندین کتێب دا بە بەڵگە و دۆیکیومێنت تۆماریکردوە ، بێگومان ھەریەکەو لە ڕوانگەی خۆیەوە بیرەوەرییەکان یٔەنوسنەوە و ناتوانن بێ لایەن بن، یٔەوە مێژو نوسەکانن کە دەبێت بەشێوەیەکی یٔەکادیمی بێن و سەرجەم یٔەو یادەوەرییانە بخوێننەوە و  بەراوردیان بکەن و بەپێی بەلگەنامەو یٔەرگومێنت راستی لە درۆ و، ڕق و کینە لە سەر ڕاستی جیابکەنەوە. لە ھەموو یٔەو پەرتوک و بیرەوەریانەی کە تایٔیستە نوسراون ڕەنگە ھیچیان بەقەدەر یٔەم کتیبەی مەلابەختیار بگرەو بەردەی لێ نەکەوتبێتەوە، یٔەویش لەبەر یەک ھۆی سانا یٔەویش یٔەوەیە بە حەقدێکی زۆرەوە  نوسیوێتی کە یٔەگەر شتێکی راستیشی تیا بێ، بە ناڕاست بۆی حساب بکرێ ، مەلا بەختیار لە کتێبەکەیدا خۆیی وەک فریشتە وێنا دەکات، وە چەند کارکتەری ناوداری ناو شۆڕشەکە لەسەر و ھەموویانەوە کاک نەوشیروان مستەفای وەک یٔەھریمەن و شەیتان وێناکردوە کە لە بنچینەوە کتێبی لەبری بیرەوەریەکەی مەلا بەختیار ھەڵ یٔەتەکێنێ و یٔەرزشی ناھێڵێ.
گێڕانەوەی بیرەوەری بۆ کەسێک کە لەناو ڕووداوەکاندا نەبوبێت و لە بەشێکی زۆری بێ یٔاگابێت یٔەو پەڕی شەرمە بۆ نوسەرەکەی، گەورە مێژوونوسانی جیھان کاتێک مێژوو دەنوسنەوە بەڵگەی جیاواز بۆ بڕواھێنان بە خوێنەر دەنوسن و یٔاماژە بە سەرچاوەکانی نوسین و گێڕانەوەکانیان دەدەن، بەڵام یٔەمەی مەلا بەختیار نەک ھەر خۆی لەناو بەشێک لە ڕووداوەکاندا نەبووەو ھیچ ڕۆڵێکی نەبووە بەڵکو ھاتوە گەڕاوە بەناو دژەکانی کاک نەوشیرواندا و کۆی ڕق و قینی ھەموویانی لە کتێبێکدا بەناوی لەبری بیرەوەری بڵاو کردۆتەوە، لەراستیدا یٔەوەی مەلابەختیار نوسیوێتی باشتر بو ناوی لێ بنیایە ھۆنینەوەی درۆ و بوختان، نەک لەبری بیرەوەری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.