بۆچی گۆڕان لە هەوڵی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بە گومانە و پشتگیری ناكات

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

فراكسیۆنی گۆڕان لە پرسی پرساندن لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بە گومانە و پێی وایە هەولێكی سیاسیە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان، ئەوە لە كاتێكدایە ئێستا دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكە واژوویان لەسەر یاداشتەكە كردووە و بەوەش تەنها یەك واژووی تر بەسە بۆ ئەوەی بە فەرمی داوای پرساندنەكە تەواو بێت.

بەوتەى سەرچاوەکی گۆڕان بۆ ناس كورد، هۆکارى ئەوەى فراکسیۆنى گۆڕان ئامادە نییە واژۆى هەوڵەکانى پرساندنى سەرۆکى حکومەت تەواو بکات ئەوەیە “ئایندەى سەرکەوتنى پرۆسەکەى لێ دیار نییە و زیانەکانى خۆیشى لەو کارەدا دیارە لەوانە گەر پرساندنەکە تەواو بوو وەڵامەکانى سەرۆکى حکومەت قایلەکەر نەبوون پرسى متمانە لێوەرگرتن کە قۆناغى دووەمە دێتە پێشەوە لەناو پەرلەمان”.

هەر بەپێى سەرچاوەكە، لەئێستادا فراکسیۆنى گۆڕان ترسى لەوەش هەیە گەر واژۆکان بۆ پرساندنى سەرۆکى حکومەت تەواو بوو و پرۆسەکە دەستیپێکرد سەرۆکى حکومەت نەچێتە پەرلەمان یاخود گەرچووە پەرلەمان و ئەوان واژۆى پرساندنەکە تەواو بکەن و متمانە وەرگرتنەوە لەسەرۆکى حکومەت خرایە دەنگدانەوە، ئەوا پارتى زۆرینەیە و ئەو پرسە نادۆڕێنیت بەڵکو متمانە لەوەزیرەکەى ئەوان دەسەنرێتەوە.

بۆ ئێستاش گۆڕان نایەوێ ئەو كارتە تاقی بكاتەوە چونكە ئاراستەی سیاسی حیزبەكە بۆ مانەوە و بەردەوامیە لە حكومەت، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە لە چەند رۆژی داهاتوو ڕوونكردنەوەی پێویست لەسەر ئەو پرسە دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.