ستاندەر
لە نوێترین پەیامیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوادەكات لە رێگای ئاشتیەوە كێشەكان چارەسەر بكرێن، بەپێچەوانەی پێشوو كە بەردەوام هەڕەشەی دەكرد و رایدەگەیاند توركیا چی بوێت ئەوە دەكات بێ گوێدانە هەڕەشەكان.
لە تویتێكدا ناوبراو نوسیویەتی ، نیازى پێدانى دەرفەتیان هەیە بە دیپلۆماتی، ئهوهش بە گوێگرتن له ههر بانگەوازێكى دۆستانە، “لهپێناو ئهوهی كێشەكان لە رێگەى دیالۆگەوە بگەیهنینە چارەسەرێك كە لە بەرژەوەندى هەموانه، بهم دیدگایه تا كۆتایى بەردەوام دەبین له بەرگرییكردن لە ههر دڵۆپە ئاوێك و بسته خاكێكی وڵاتەكەمان
ئەوە لەكاتێكدایە هەر دوێنێ ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پەیامێكی ئاراستەی دەولەتی توركیا كرد و رایگەیاندبوو پەیامێکی رونمان ئاڕاستەی تورکیا کردوە، بەبێ خۆ گومڕاکردن بە نییەتێکی باشەوە ئامادەبن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست”.
چاودێرانی سیاسی توركیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن هەركاتێك هەڕەشەی وڵاتان بۆ سەر ئەردۆغان ببێتە جدی ناوبراو پاشەكشە لە هەڵوێستەكانی دەكات و داوای چارەسەری كێشەكان لە رێگای دیالۆگ دەكات، بۆ ئەوەش نمونەی كێشەكانی توركیا لەگەل رووسیا و ئەمریكا ئێستاش لەگەل فەرەنسا دەكەنە بەڵگە بۆ بۆچونەكانیان.
.