كاركردن لەیەكەم هێلی شەمەندەفەر كە بە توركیا دەبەسترێتەوە دەست پێدەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 528 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو یەكەم پرۆژەی راكێشانی هێلی ئاسنینی نێوان عێراق و توركیا دەست بەكارەكانی بكات كە موسڵ بە وڵاتی توركیا دەبەستێتەوە.

نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا لەمبارەیەوە بە ڕۆژنامەى سەباحی نزیك لە حكومەتی عێراقی وتووە، تیمەکانی ئەندازیاری و تەكنیكی تایبەتمەند بە هاوکاری کۆمپانیاکانی تورکیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە پڕۆژەکە دەکەن لەپێناو ئاسانکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەى قەرەباڵغی ڕێگاکە.

ناوبراو راشیگەیاندووە “ئەوە یەکەمین هەوڵی گەورەى ئاڵوگۆڕی ئابوری و وەبەرهێنانە لەنێوان شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا و کۆماری تورکیادا.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.