ستاندەر
داوادەكرێت هەڵمەتەكەی حكومەتی عێراق دژ بە گەندەڵكاران هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەیەكیش ئەو دەستگیركردنانەی خەلكی تاوانبار تا ئێستا 2% پرۆسەكەیە و سەرەتایە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی سەباح نزیك لە حكومەتی عێراق، داواکان لە زیادبووندان بۆ ئەوەى هەڵمەتى دەستگیركردنی گەندەڵکاران ناوچەکانى دیکەى دەرەوەى بەغدا، لەناویاندا هەرێمى کوردستانیش بگرێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەكە ئەوانەى دەستگیرکراون تەنها 2%ى کارەکانى لیژنەکە پێکدەهێنن، لەناو پێشبینییەکان بۆ ئەوەى کارى داهاتووى لیژنەکە لە قۆناغى داهاتوودا بەرەو سەرە گەورەکانى گەندەڵى دەبێت.