ستاندەر
لە یەكەم هەنگاوی یەكێتی ئەوروپا دوای داواكاریەكەی فەرەنسا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا بەهۆی جموجۆڵە سەربازیەكانی بەگشتی و دەریای ناوەراست بەتایبەتی، یەكێتی ئەوروپا سزاكانی بۆ سەر توركیا بە سزادانی كۆمپانیایەك دەستپێكرد كە تاوانبارە بەگواستنەوەی چەك بە قاچاغ بۆ لیبیا.
بەگوێرەی بریاری یەكێتی ئەوروپا كۆمپانیای ئەڤریاس بۆ گواستنەوە تۆمەتباركراوە بە پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی چەک بۆ لیبیا. ئەو بریارە لەكاتێكدایە ئەنقەرە پێشووتر رەتیکردووەتەوە لە بەقاچاغبردنی چەک بۆ لیبیا تێوەگلابێت و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کەشتییەکە هاوکاری مرۆیی بۆ لیبیا هەڵگرتبوو”.
بەڵام نوسینگەی رۆژنامەنووسی یەکێتیی ئەوروپا زانیاریەكەی رەت كردۆتەوە و ئاشكرای كردووە کەشتییەکە لە نێوان مانگەکانی ئایار بۆ حوزەیرانی ئەمساڵدا چەکی بۆ لیبیا گواستووەتەوە.