یەكەم كاریگەری رێكەوتنی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بەسەر فەلەستین دەركەوت

لەلایەن ستاندار Posted on 1846 جار بینراوە 0 سەرنج
arab israel

ستاندەر

دەسەڵاتدارانی فەلەستین رایانگەیاندووە هەست بەوە دەكەن   رێكەوتنی وڵاتانی كەنداو لەگەل ئیسرائیل سەری كێشاوە بۆ كەمكردنەوەی بەرچاوی هاوكاریە داراییەكانی ئەو وڵاتانە بۆ فەلەستین، ئەویش بەلەبەرچاو گرتنی بڕیاری پێشووی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی كە پێویست بو بە بری 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری فەلەستین بكەن  بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە  بتوانێ بەرگەی سزاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بگرێـت.

عەرەبیە جەدید رایگەیاندووە بە گوێرەی داتاكانی وەزارەتی دارایی فەلەستین لە مانگی 3 وە وڵاتانی كەنداو هیچ هاوكاریەكی داراییان بۆ فەلەستین نەناردوە ، هەروەها هاوكاری دەرەكی بە رێژەی 50% دابەزیوە، ئەوەش وای كردووە داهاتی حكومەتی فەلەستین لە رامەڵا بە رێژەی 70% كەم بكات، بەشێوەیەكی گشتیش پشتیوانی دارایی بۆ حكومەتی فەلەستین لە 500 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2019 دابەزیوە بۆ 255 ملیۆن دۆلار. هاوكاری عەرەبیش بە رێژەی 85% كەمی كردووە، لە 267 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 38 ملیۆن دۆلار.

ریاد ئەلمالیكی وەزیری دارایی فەلەستین لەمبارەیەوە رایگەیاندووە راگرتنی هاوكاریەكانی وڵاتانی عەرەبی هاوكاتە لەگەل دەرەنجامی كێشە ئابوریەكانی وڵاتان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەهەمان شێوە هاوكاتیشە لەگەل پرۆسەی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی كەنداو لەگەل ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریكا، كە لەلایەن فەلەستینیەكانەوە بەتوندی رەتكرداوەتەوە، ئیمە نازانین كامەیان هۆكاری سەرەكی بڕینی ئەو هاوكاریانەیە بەڵام دەرەنجامەكەی هەمان شتە بۆ فەلەستینیەكان.

جێی باسە بەگوێرەی عەرەبیە جەدید پێشتر دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی بە بنیامین ناتانیاهۆ دابوو كە  داوا لە وڵاتە عەرەبیە دەوڵەمەندەكان دەكات چیتر پارە بە فەلەستینیەكان نەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *