ستاندەر
بەگوێرەی سەرچاوە عێراقیەكان بڕیارە ئەمرۆ بەها ئەعرەجی، راوێژكاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای ئەمنی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەل بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە، لەبارەی ئامانجی سەردانەكە سەرچاوەكان رایانگەیاندووە گفتوگۆی دانیشتنەكان تایبەت دەبێت بە پرسەكانی پەیوەندیدار بە سەقامگیری و ئاسایش.