ناوەرۆكی هەڕەشەكانی ئەمریكا لە میلشیا عێراقیەكان ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشكرنە سەر باڵوێزخانەكەی

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە

ستاندەر

بەپیی راپۆرتێكی  اخبار خلیجی بەحرێنی مایك پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق پەیامێكی هەڕەشەئامێزی بۆ میلیشیا شیعەكانی عێراق ناردووە ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشی موشەكی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، بەگوێرەی ناس كورد، ناوەڕۆكی پەیامەكەش چوار خاڵی سەرەكی لەخۆی گرتووە كە بریتین لە:

یەکەم: داخستنی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا ئەگەر هاتوو هەر هێزێکی ئەمریکی یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕوبەڕوی هێرش ببنەوە.

دەشڵێت، بەرهەم ساڵح پەیامەکەى گەیاندووە بە میلیشیاکان و وتوویەتی، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانە ئامادەیە و چاوەڕێی واژۆیەکی ترەمپ دەکات، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات واتە عێراق دەبێتە دەوڵەتێکی دژە ئەمریکا.

وتوشیەتی، لەو کاتەدا 12 وڵاتی تر باڵێۆزخانەکانیان دادەخەن، واتە عێراق دەبێتە وڵاتێکی داخراو.

دووەم: پێکان و سەرکردە شیعییەکان و فەرماندەکانی گروپە چەکدارییەکان هاوشێوەی لەناوبردنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس.

سێیەم: ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی ورد و چڕ بۆسەر پێگە و بارەگاکانی گروپە چەکدارەکان و بەردەوامیش دەبێت تاوەکو هەڵوەشاندنەوەى ئەو گروپانە و کوژران و هەڵهاتنی فەرماندەکانیان.

چوارەم: وشککردنی پارەی تۆمارکراوی ئەو سیاسییانەى کە تێوەگلاون یاخود پەیوەندییان هەیە لەگەڵ ئەو میلیشیایانەى کە شوێنە دیبلۆماسی و ئەمنییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.