کــورد لە ڕۆژئـــاوا و گــەمەکـانی ئـەمریکــا لــەوێ

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

بەهــرۆز حــاجی

هێزەکانی   سوریای دیموکرات    کە ئێستا     دەسەڵاتداری
ڕۆژژئاوای  کوردستانن      ( بـاکوری سوریـا )   بەچـــەنــد
قۆناغێکدا تێپەڕین لە  دوای     شۆڕش و     پشێوییەکانـی
ساڵی  ۲۰۱۱ ی سوریا ،  ئەو هێزە    لە سەرەتادا وەک   پارت
لە ژێر ناوی ( پەیەدە)  دەستیان بە   خەباتکرد

دواتر ئەم پارتە بۆ   ئەوەی وەک      دەسەڵاتێکی  مەدەنی
دەربـکەوێـت ،   بەهاوکاری و ڕێنمایی ئەمریکا   هەستا  بە
دروستکردنی   هێزەکانی سوریای دیموکرات  و  دەسەڵاتی
مەدەنی   بۆ  بەڕێوەبردنی   شار و شارۆچکەکانی  ،  ئەمە
پلانێکی  ژیرانەبوو   هەتا ئەم   قـۆناغـە .

بەڵام  دەبێت    دەسەڵاتی    ڕۆژئاوای  کوردستان   لــەوە
ژیرتر    مامـەڵە   لەســەر ڕۆژەکانی   دواتــری   ئەمریکا و
دۆناڵد ترامپی  سەرۆکدا   بکات ،   ئەو    هێزە  جیــهانیـە
کاپیتــاڵیزمـە ، بــەدوای   ســــەرمایـە و‌   دروســتکردنــی
پایەی بەهێزدا  دەگەڕێت ، هەرچەندە   هێــزی دەســەڵاتی
کوردی لەو نـاوچـەیدا   ئایــدۆلۆژیا و   فەلسەفەی  بیــری
پەکەکە ئاراستەی دەکات ، واتە  فیکرێک   سۆســیالیزم ی
جیاواز لە  سۆسیالیزمی  بنیاتنراو .

کەلە ڕابردوودا  پیلانــە دژەکانـــی ئەمریکا    تـــاڕادەیــەک بەهۆی ئەو دوو ئاراســتـە   جیاوازەوە   بــووە  کە  لەگـەڵ پەکـەکــە و کـوردانی باکوردا هەیبوە  بەهاوشانی  تورکیــا.

بۆیە هێزی کوردی گرنگە پـێڤاژۆی ناوچە لەگەڵ  ئەمریکاو
ترامپی سەرۆکدا بەجۆرێک ڕێکخستە بکات کە   نەکەوێتە
نێـــو لەیســـتـۆکی   ئەمـریــکا  و  ڕوســـیا و   تــورکیــــا .
بەجۆرێک بتوانێت ئیرادە تەسلیم نەکات،   لەبەرامبەریان .

ئەمریکا ئەوەی  لــە دوای شەڕی ئەفغانســتان و عـێراق لە
دەستیداوە لە لایەنی خەرجی و ئــابــوورییەوە  دەیەوێت

ئەمڕۆ بەدەستــی بهێنێتەوە ،  ئەم   نییەتەشی‌   بۆ کوردی
ڕوژئاوا  گرنگە  بەجۆرێک  هاوکاربێت کــە ببێتە  مــایەیی
دانــانی پــایــەکی بەهـێز بــۆ    ئایــندەیان.

لەلایەکی تــریشەوە   بنکــەی   ئینجەرلیک   کە بنکـەیـەکی
بەهێزی ئـــەمـریکایە   لە ڕووی   ســەربازییەوە   لە تورکیا
بەردەوام  لەژێر هەڕەشەی  چــۆڵـــکردندایە ، بۆیە  کــورد
ئەبێت لـە  ڕۆژئاوا   لە دوایین خۆبەدەســتەوە   دانەکــانی
ڕەجەب تەیب   ئەردۆگانی    ســەرۆکی تورکــیا و  گــەمــە
چــاو برسیــتیەکەی  دۆناڵد ترەمپی   ســـەرۆکی ئەمریکادا
وریــابێــت   نقـــوم نەبێــت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.