ستاندەر
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ رایدەگەیەنێت داواكەی سەرۆكی حكومەت بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی پەرلەمان جیایە لەگەل یاداشتی ئەوان بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و رێڕەوی خۆی وەرگرتووە.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رایدەگەیەنێت :”مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم مافێكى سروشتى خۆیه‌تى داواى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش مافى ئه‌وه‌مان هه‌بوو واژوو كۆبكه‌ینه‌وه بۆ بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پرساندنى”.
ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ ئێس ئێن ئێن لەبارەی ئەوەی ئەوان سورن لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت دوای ئەوەی خۆی داوای دانیشتنی پەرلەمانی كردووە رایگەیاند: “ئه‌و دوو بابه‌ته جیاوازن، یاداشتى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت رێڕه‌وى خۆى گرتووه و ئێمه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 15 رۆژدا بانگهێشتى بكه‌ن و پرۆسه‌ى پرساندنى به‌ڕێوه‌بچێت”.