ستاندەر
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریكا رەت دەكەینەوە، ئەمریكاش پێشتر پلانی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە هەرێمی كوردستان داڕشتوە.
حامد موسەوى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لەمبارەیەوە بە میدیای عێراقی راگەیاندوە “هەڵوێستى هاوپەیمانتیەكەمان ڕوونە ، بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکان و بەتایبەت بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، ڕەتدەکەینەوە و هەبونی هێزی چەكدار لە دەرەوەی دەوڵەت ناسەقامگیری دروست دەكات”.
وتیشی “ساڵى 2014 ئەمریکا ڕێککەوتنى لەگەڵ هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە بۆ دامەزراندنى چەند بنکەیەکى سەربازیى لەسەر خاکى هەرێمى کوردستان.”