ستاندەر
ئاژانسی دەیلی سەباحی نزیك لە حكومەتی توركیا لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە لەسەرەتای مانگی ئەیلول، ئەرمینیا پێشنیاری دروستكردنی گروپی میلیشیایی خۆبەخشی كردووە لە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ كە گرژی سەربازی تێدایە لەگەل وڵاتی ئازەربایجان. چونكە ئەو ولاتە هەرێمەكە بە بەشێك لە وڵاتی خۆی دەزانێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەرمینیا پەكەكە و یەپەگەی رازی كردووە كە راهێنانی بەو ملیشیا چەكدارە خۆبەخشانە بكەن، راشیگەیاندووە باڵوێزی ئەرمینیا لە عێراق بەشێوەی بەردەوام پەیوەندی بە پەكەكە و یەپەگە كردووە بۆ ئەو مەبەستە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە باڵوێزی ئەرمینیا رێكەوتنی لەگەل یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردوە بۆ ئەوەی گەرەنتی ئاسان گواستنەوەی چەكدارانەكانی یەپەگە و پەكەكە بۆ ئەرمینیا بكات.
هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ خەزار ئیبراهیم، باڵوێزی ئازەربایجان لە توركیا رایگەیاندووە ئەرمینیا گەریلاكانی پەكەكە و ئەسالە (سوپای نهێنی ئەرمینیا بۆ رەزاری ئەرمینیا)ێ بردۆتە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ كە ناوچەیەكی شەڕە لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.
جێی باسە رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە پێکدادانی سەربازی لەنێوان هێزەکانی سوپای ئازەربایجان و هێزە ئەرمینییەکانی هەرێمی ناگۆڕنی قەرەباخ، لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا روویدا. ئەوە یەکەمجار نییە ئەو ناوچەیە پێکدادانی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات بەخۆوە دەبینێت.
ناگۆرنی قەرەباخ، . لە تشرینی دووەمی 1994ـەوە سەربەخۆبوونی لە ئازەربایجان بەدەستهێناوە، بەڵام جگە لە ئەرمینیا لەسەر ئاستی نێودەولەتی دانی پێدانەنراوە.