ستاندەر
چاوەرێ دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوو خولی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان پارتەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) و پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردی كە ئیدارەی رۆژاڤا دەكەن، دەست پێ دەكا.
دانوستانەكان راستەوخۆ لە ژێڕ چاودێڕیی ئەمریكا دەبێت ، كۆبونەوەكانیش شەش دۆسیە تیایاندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێـ كە بریتین لە دۆسیەی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژاڤا، سەربازیی ناچاری، پێشمەرگەی ڕۆژئاوا، چارەنووسی گیراو و ڕفێنراوان و گرێبەست و پەیمانی كۆمەڵایەتی و پەروەردە و خوێندن.
جێی باسە ئەمریكا بە چڕی سەرپەرشتی و چاودێری گفتوگۆكان دەكات بە ئامانجی رێكخستنەوەی ریزەكانی كورد لە رۆژاڤا كە ئەوەش نیگەرانی توركیای بەدوای خۆیدا هێناوە.