ناكۆكیەكی تر لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق سەرهەڵدەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە

ستاندەر

جگە لە كێشەی یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن كێشەیەكی تری لەبارەی یاسای هەڵبژاردن كە ئێستا بەمەبەستی هەموار لە پەرلەمانی عێراقە سەریهەڵداوە ئەویش پشت بەستن بە كارتی بایۆمەتری بێت یاخود دەنگدانی ئەلیكترۆنی.

لەمبارەیەوە بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، “یاساى هەڵبژاردنەکان میکانیزمى دەنگدانى دیاریکردووە بەپێی کارتى ئەلیکترۆنى، بەڵام دواى دەنگدان لەسەر خشتەى بازنەکانى هەڵبژاردن، 50 واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ گۆڕانکاریکردن لە شێوازى دەنگدان”.

راشیگەیاند ئەو داواكاریە  لەلایەن زۆرینەى ئەندامانى پەرلەمانەوە هەیە بۆ گۆڕینى بۆ کارتى بایۆمەترى بە ئامانجى سنوردانان بۆ ساختەکاریی.

بەگوێرەی بۆچونی چاودێران دەنگدان بە كارتی ئەلیكترۆنی دەرفەتی ساختەكاری زیاتر دەكات بۆیە پێیان وایە بە گۆڕانكاری كردن و پشت بەستن بە سیستەمی بایۆمەتری دەرفەتی تەزویر كەمتر دەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.