نوێترین داواكاری ئەمریكا لەبارەی هێرشی گروپە میلیشیاكانی عێراق بەمەبەستی وەردەردانی هێزەكانی ئەو وڵاتە

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی وەزارەتەی دەرەوەی ئەمریكا داوای هەنگاوی جدی لە حكومەتی عێراق دەكات لەمبەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەكانی گروپە میلیشیاكان كە ماوە ماوە هێرشی موشەكی ئەنجامدەدەن كە ئەمریكا پێی وایە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە دەكرێن.

مۆرتگان ئۆرتگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەیەوە لە تویتێكدا رایگەیاندووە”نیگەران و توڕەین لە هێرشە موشەکییەکەی رۆژی 28ی ئەم مانگەی بەغدا، کە بوە بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج هاوڵاتی سڤیل، داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەین هەنگاوی جددی بنێن بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو روداوە”.

ڕووداوەكەی 28ی ئەم مانگە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەكێك بوو  لە ماڵێكدا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا  لە ئەنجامدا سێ منداڵ و دو ژن كوژران و دو منداڵی دیكەش برینداربون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بون.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونی كردۆتەوە، “کردارەکانی ملیشیا نایاساییەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات مەترسین بۆ سەر هەموان لە عێراق کە مایەی قبوڵ کردن نییە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.