ئەمریكا هەنگاوێكی گرنگی سەربازی دژی توركیا دەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

ستاندەر

هەفتەی رابردوو مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی یۆنانی كرد،  لەمبارەیەوە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە چوونی ناوبراو بۆ یۆنان ئاماژەیە بۆ توڕەیی ئەو وڵاتە بەرمبەر  هەڕەشە بەردەوامەكانی تورکیا لەناوچەكە  و سووربوونی لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری  ئێس 400 ی رووسی و كۆمەڵێك سیاسەتی تری توركیا كە لەو ناوچەیە جێبەجێی دەكات.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئامانجێكی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ یۆنان هەفتەی پێشوو  گواستنەوەی کەلوپەلە قورسەکانی بنکەی ئاسمانیی ئینچەرلیک بووە بۆ دورگەیەكی  یۆنان بەمەبەستی بەهێزکردنی بوونی پێگەی سەربازی لە ناوچەكە و كەمكردنەوەی پشت بەستن بە توركیا كە بەردەوام هەرەشەی داخستنی بنكەی ئینچەرلیك دەكات لەبەرامبەر سیاسەتەكانی ئەمریكا بەتایبەت لە پرسی كورد لە رۆژاڤا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.