یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئێستا دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ئاڕاسته‌یه‌كیان تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئاسایی كردووه‌ته‌وه و ئاڕاسته‌كه‌ی دیكه‌ش سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی كۆنگره و سه‌ركردایه‌تی وه‌رگرتووه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ركابه‌ری سه‌ره‌كی كه پارتییه ئه‌نجام نه‌داوه، پارتیش ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی ماڵی تاڵه‌بانی له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌ستڕۆیشتووتر بێت له‌و به‌ره‌یه‌ی كه دانووی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی ناكوڵێت.
كۆتایی ساڵی رابردوو به‌شێكی زۆری له هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاتنی ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی بوون، كه پێشتر به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كدا دابه‌شببوو، ئه‌و ئومێده دوا كۆتایی هاتنی كۆنگره مایه‌وه تاوه‌كو دیاریكردنی سیستمێكی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حزبه‌كه، كه هاوسه‌رۆكی بوو، پاش هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی حزبه‌كه و لاهور شێخ جه‌نگی به هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه ئیدی هێدی هێدی ئاڕاسته‌ی ناكۆك و كۆك له‌گه‌ڵ پارتی به‌دیاركه‌وتن.
پەیوەندیەکانى یەکێتى و پارتى دواى کۆنگرە
دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌و دیاریكردنی هاوسه‌رۆك، سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پارتی راسته‌وخۆ په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌و حزبه نه‌كرد، بیانوه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره پارتی دیموكراتی كوردستان بانگهێشتنهكراوه، ئێستاش به دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكان ده‌كات، به‌جۆرێك چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌نجامنه‌داوه.
پارتی 11ی ئابی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی، له هاوینە هەواری دوكان كۆبوه‌وه و دواتریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند: “كۆكبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو رووێكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆڕۆنا دروستی كردوه و هه‌روه‌ها باری ئابوری و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و باشتركردنی.”
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: “هه‌ردولا كۆكبوین له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆحوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردولا به ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.”
16ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵیش هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رێكکه‌وتنێكی نوێیان بۆ پێكه‌وه كاركردنیان واژۆكرد، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش رایگه‌یاند، به‌ره‌چاوكردنی رێكکه‌وتنی نێوان هه‌ردو حزب كراوه.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رێككهوتنهوهكه وتی: “وه‌ك یه‌كێتی رێكکه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی جۆرێك لهساردیان به‌خۆوه بینیوه، ماوه‌یه‌كیشه كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه له په‌رله‌مان كارده‌كه‌ن، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به‌رێكه‌وتن پێكهێندراوه”.
پارتى و لەتکردنى یەکێتی
پارتى دیموکراتى کوردستان لەماوەى چەندین ساڵى رابردوودا سیاسەتى “پەرتکەو زاڵ بە”ی لەگەڵ هەموو حزب و لایەنە سیاسەکانى کوردستان بەکارهێناوە، بەجۆرێک لەناو حزبەکاندا رێگای جۆراو جۆر بەکاردەهێنێت بۆ لەتکردن و لاوازکردنى ئەو حزبانە تا لەبەردەمی خۆیدا بێ هێزی بکات و توانای رکابەرى نەمێنێت.
لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا پارتى و سیاسەتەی لەسەر یەکێتى و گۆڕان و یەکگرتوو تورکمانەکان و حزبەکانى دیکە بەبەردەوامى تاقیکردوەتەوە، ئەویش لەرێگاى دروستکردنى بەرەو گروپ یان دروستکردنى فایل و کەیسى گەندەڵی و ئەخلاقی یاخود کڕین و ڕاکێشانى سەرکردەکانى یانیش دۆستایەتیکردنى گروپێک و بەکارهێنانى بۆ دژایەتیکردنى گروپى بەرانبەر، لەم سیاسەتەشدا پارتى سەرکەوتوو بووە ئەوەش بە ئاشکراو روونى بە حزبەکانەوە دیارە.
پارتی لەناو حزبەکانی دیکەش توانیویەتی دەستوەردان بکات، ساڵی 2018 به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له ژێر كاریگه‌ری پارتیدا به‌توندی پشتیوانی به‌شداریكردن له حكومه‌تیان ده‌كرد و به‌شه‌كه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه، پێشتریش دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد.
هه‌رچی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیشه، له چه‌ند وێستهیهگهیهكی جیاوازدا پارتی هه‌وڵی په‌رتكردنی داوه و به‌ره‌ی بادینان له سۆران جیاكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خولی رابردووی په‌رله‌مان ره‌نگیدایه‌وه و پێنج په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان نه‌كرد، به‌هۆیه‌وه رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو نه‌بوو، كۆبوونه‌وه‌كه شكستیهێنا هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی یه‌كگرتوو بكرێت و به‌هۆیه‌وه له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ژماره‌ی كورسییه‌كانی بوو به پێنج كورسی و بۆ نیوه دابه‌زی.
له ساڵی 2017دا بارزانی دوای کۆچی دوایی تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حزبەکەی رایگەیاندبوو: “ئێستا تاڵەبانی مردووه، لەگەڵ یەکێتی رووبەرووی دۆخێکی سەخت دەبینەوە، چونکە لەناو یەکێتی نەیارەکانمان زۆرترن وەک لەدۆستەکان” .
پارتى لە دوای کۆچى دوایی تاڵەبانى زۆر سەرکەوتوانە ئەو سیاسەتى پەرتکردنەى لەو یەکێتى جێبەجێکردو لەئێستاشدا پارتى هەمان شێوە یەکێتى بکات بە دوو لەتەوە ئەویش بە لاوازکردنی بەرەی لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت بەرەی باڤڵ تاڵەبانی بەهێز دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە چەند جموجۆڵێک کردوە بۆ دەستخستنە ناو ژیانی رێکخراوی ئەو حزبە.
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس لە ماوەی رابردوو مەسعود بارزانی بەنهێنی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە لەبەری لاهور شێخ جەنگیین بینیووە و داوای لێکردون پشتیوانی لە باڤڵ تاڵەبانی بکەن، بۆ ئەوەش توانیویەتى رازیان بکات و بیانخاتە بەرەکەى باڤڵ تاڵەبانییەوە.
ئەو بەرپرسانەى یەکێتى کە پشتیوانى لاهور شێخ جەنگیان دەکردو لەدژى پارتى بە بەردەوامى لێدوانیان دەداو وتاریان دەنوسى و پەیجە کۆمەڵایەتییەکانیان هان دەدا لەدژى بارزانى و پارتى، ئێستا بێدەنگیان هەڵبژاردووەو بانگەشەى دۆستایەتی و رێکەوتنێکى نوێ لەگەڵ پارتى دەکەن.
ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی کە ناوەکانیان لای شارپرێس پارێزراوە لەئێستادا پشتیوانی باڤڵ تاڵەبانی دەکەن و لە باڵی لاهور شێخ چوونەتە دەرەوە، كه ئه‌وه‌یش ویستی پارتییه كه ناكۆكی توندی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه زیاتر تۆخبووه‌ته‌وه.
سیاسەتى بەڕێوەبردنی یەکێتى
به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوودا ره‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، پێیان وایه، “تیمی یەکێتى جۆرێك له بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كانی حكومه‌ت دژی هاوڵاتیان هه‌ڵبژاردووه” به‌تایبه‌ت لێبڕینی 21%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه ماوه‌ی دوو مانگه حكومه‌ت له مووچه‌ی موچه‌خۆرانی ده‌بڕێت، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند: ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك ناچنه ژێر باری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕینی مووچه به‌ناوی چاكسازی.
لاهور شێخ جه‌نگی 26ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له په‌یامێكی بڵاوكردهوهو رایگەیاند، “یه‌كێتی ناچێته ژێرباری مووچه بڕین و هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێت لهبژاردهكانمان”.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له هه‌مان ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، باسی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه كرد له‌باره‌ی پرسی مووچه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا، یه‌كێتی نه‌یتوانی هه‌ڵوێستی روونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رابگه‌یه‌نێت، كه ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ راگرتنی دڵی پارتی و پاراستنی تیمی یه‌كێتی بوو له خستنه به‌رده‌م ئیحراجییه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌سرور بارزانیدا.
بەشێکی زۆر لەسەرکردەکانى یەکێتی و بەتایبەت هاوسەرۆکایەتى یەکێتى لە پێش کۆنگرەو دواى کۆنگرەش چەندین بانگەشەى چاکسازی و چاککردنى دۆخی ژیانی خەڵکیان دەکردو بەتایبەت لە سنورى ناوچەى سەوز، بەڵام دواى کۆنگرە تا ئەم ساتەش دۆخى ناوچەى سەوز لەئاستێکى زۆر خراپدایەو تەنانەت لەژێر دەسەڵاتى یەکێتیداو لەلایەن چەند بەرپرسێکى ئەو حزبەوە قاچاخى لەسنورەکانەوە دەکرێت وهێلکەى پیس و دوگ و خواردنى بەسەرچوو دەهێنرێتە هەرێم وەک ئەوەى پەرلەمانتاران باسى دەکەن.
بەشێک لە چاودێرانى سیاسى و تەنانەت بەشێک لە سەرکردەو کادیرەکانى یەکێتى خۆشیان ئاماژە بەوە دەکەن لەدواى کۆچی دوایی تاڵەبانى ئەوانەى بڕیاربەدەست و دەسەڵاتداری یەکێتین هیچ ئامانجێکى نیشتیمانى و نەتەوایەتى روونیان بۆ هەرێمى کوردستان نیەو نەیانکردوەتە ئەولەویەتى کارەکانى خۆیان.
لەسەر ئاستى ئیدارەو بەڕێوەبردنیش دەسەڵاتدارانى ئەو حزبە هیچ سیاسەت و ستراتیژێکی دیاریکراو بەردەستیان نییە بۆ برەودان و گەشەپێدان بەئیدارەى سنورى ناوچەى سەوز، هەر ئەوەش وایکردوە بێ سەرەوبەرەیی لە ئیدارەى ئەو ناوچەیە دروست ببێت و هەر بەرپرس و گروپێک خاوەنى دەسەڵات و هەیمەنەی خۆیەتى بەجۆرێک کۆنترۆڵی جومگەکانى حکومەت و بازاڕ‌و ئابوری و ئیدارەو بازرگانیان کردوە.
ئەم سیاسەتەى ئێستای یەکێتى توڕەیی خەڵکى زیاتر کردوەو رۆژانە لە زۆربەرى شار‌و شارۆچکەکانى کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەو رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و تەنانەت سەرکردەکانى یەکێتى هۆشداریان داوە لە تەقینەوەى ناڕەزایەتى خەڵک لەدژى ئەو حزبە، یەکێکیش لەوانە مەلا بەختیار کە سەرکردەیەکى دیارى ئەو حزبەیە لە میدیاکانەوە ئەو هۆشدارییەى بە حزبەکەى راگەیاندوە.
بۆیە لەئێستادا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە کە ئایا یەکێتى کە بانگەشەى چاکسازى راستەقینە دەکات ئایا دەست بۆ ئەو پرسە هەستیارانە دەبات کە بوونەتە ژیانێکى دەردەسەرى بۆ هاوڵاتیان و باری لاری خەڵک راست دەکەنەوە یان ئەو حزبە لەژێر سێبەری ئەو هەموو زوڵم و نادادییە بەرەو هەڵوەشان و لەناوچوون دەڕوات؟
ڕاپۆرتاکە لەلایەن شارپرێس ـەوە ئامادەکراوە