لەبارەی گواستنەوەی باڵوێزخانەكەی بۆ هەولێر، ئەمریكا چی بە عێراق وتوە

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت ئەمریكا هێشتا بەتەواوی بڕیاری نەداوە باڵوێزخانەكەی بۆ دەرەوەی بەغدا بگوازێتەوە و هیچ وڵاتێكیش ئەو داواكاریەی ئاراستە نەكردوون.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوی عێراق لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریكا بۆ هەولێر بە میدیاكانی ڕاگەیاند: ” هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان حکومەتی عێراق و ئیداری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە لەبارەی بڕیاری سەرەتایی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی باڵیوخانەکەی بۆ شاری هەولێر”.

وتیشی: “عێراق تەنها بڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریكای بۆ کشانەوەی باڵیۆزخانەکەی  بۆ هەولێر پێگەیشتووە و هیچ وڵاتێک تائێستا داوای پێشکەش بە حکومەتی عێراق نەکردووە لە بارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکەی بۆ دەرەوی بەغدادی پایتەخت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.