چەندین گەندەڵی وەزاەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرا دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

ستاندەر

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی رابردوو چەندین كەس لە وەزارەتی دەرەوە و نێردەكانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە بە بڕوانامەی تەزویر دامەزرێنراون تێوەگلاون لە كاری قاچاخچیەتی و مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە چەندین خاوەن بڕوانامە لەو وەزارەتە هەیە كە بڕوانامەكانیان پشت ڕاست نەكراوەتەوە، تیایاندا هەیە لە زانكۆی وەهمی شەهادەیان هێناوەتەوە یان نوسنگەكانی بازرگانی بە بڕوانامەی باڵا لە كاتێكدا ئەوان بڕوانامەی بە كالۆریۆسیشیان نیە.

جێی باسە ئێستا فوئاد حوسێن بە پشكی پارتی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراقە و پێشووتریش هەر لە پشكی پارتی هۆشیار زێباری ماوەیەكی زۆر وەزیری دەرەوەی عێراق بووە.

عالیە نوسەیف داوا دەكات وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچون بكات بۆ نوسینگەكانی فرۆشتنی بڕوانامەی باڵا لە بەغدا كە زیانی زۆریانە بە دامەزراوەكانی عێراق گەیاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.