بازاڕی ئازاد تاڵان و قۆرخ نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 382 جار بینراوە

د. محمد امین

وەک چەمکی سیاسی , ئابوری وە فەلسەفی زووتر لە چەند وتارا و باسی بازاری ئازادم کردووە , وە ئەوەی لێرە دا زیاتر تیشکی ئەخەمە سەر ئەمەیە کە چۆن بە ناوی بازاری ئازاد وەک ھەندێ ناوی تر وە ک نیشتیمانی, نەتەوەیی, ئاینی وە یا مەزھەبی و تیرەی و تا یفیەوە لە زۆر شوێن بەخراپترین شێوە بەکاردێ وە کەلکی لی وەردەگیری بۆ ئەنجامدانی کاری تاڵان و تاوانی ئابووری .
پیش ھەرشتێ : سەروەری یاسا , سستمی سیاسی دیموکراسی , یاساغ کردنی قۆرخ کاری , مافی بەکاربەر , چاودێری بازاڕ دارایی وە بازای کار ,بوونی ژ یرخانی ئابووری تۆکمە لەگەڵ کەرتی تایبەتی پێش کەوتوو, وە ئەمجار ئازادی میدیاوھەلی یەکسانبۆ ھەموان لەگەڵ بەرپر سیاریەتی نیشتیمانی , نە تەوەیی,ژینگەیی/تەندروستی وە کۆمەلایەتی مەرج وبنەمان بۆ بازاڕی ئازاد کە بتوانێ ئەنجامی تەندروستی ھەبێ بۆ ژیانی ئابوری تاک و کۆمەڵگا.
وەک رێگەیەک بۆ گەشەی ئابوری کەلک وەرگرتن لە تواناو بەھرەی ی تاکەکان وەبە بەشداری تواناکانی ھەموان لە کۆی گشتی ژیانی ئابووری و بەڕێوە بردنی وڵات, بازارٍِی ئازاد بەلەبەرچاوگرتنی مەرجەکانی سەرەوە لە زۆر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور وھەندێ وڵاتی ئاسیا وەک یابان و کۆریای باشوور ئەنجامی بێ وێنە و سەرسورھێنەری ھەبووە لە گەشەو پێشکەوتنی پیشەسازیو تەکنۆلۆجی وە گەشە ی تەواوی کەرتەکانی ئابووری و بوارەکانی ژیان , ھە ڵبەتە لەگەڵ چەندھا تئبینی .
دوای ڕووخانی بلۆکی سۆسیالیستی لە کۆتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بازاڕی ئازاد بو بە مۆدێل و ناسنامەی ئابووری جیھانی ھەرلە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و ئەوروپای ڕۆژھەڵاتەوە تا ئەگاتە ھەندێ لە وڵاتانی جیھانی سێیەم کە ئابووری نیشتیمانیان پلان داڕێژراو بوو واتە دەوڵەتی بوو , ئابووری بازاڕی ئازاد بوو بە جێگرەوەی ئابووری دەوڵەتی .
لەو شوێنانە کەتوانرا بەھۆی سستمی سیاسی دیموکراسی کەم یان زۆر مەرجەکانی بازاڕی ئازاد لەبەرچاو بگیرێت , بازاڕی ئازاد کەم یان زۆر ڕۆڵی بینی لە گەشەی ئابووری و تکامل کردن لەگەڵ ئابووری ناوچەیی و جیھانی وەک ڕوسیا و ئەوروپای ڕۆژھەڵات و ڤێتنام وە ھە تا چینیش .
بەڵام لەم شوینانە کە دەسەڵاتی سیاسی ناسنامەی ئابووری و سیاسی دیاریان نیە وە لەسەر بنەمای ملیشیا یان نیمچە ملیشیا درووست بوون بازاڕی ئازاد بەکارھات وە سودی لێ وەرگیراوە لە لایەن دەسەڵات دارانەوە بۆ تاڵان کردن و قۆرخ کردنی ھەموو کەرتەکانی ئابووری بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی خێزانی میلیشیا یی وەک لە عراق و سوریا وە زۆربەی ھەرە زۆری وڵاتانی جیھانی سێھەم کە گەشەی دیموکراسی و بیر و فەرھەنگی سیاسی ھاوچەرخ تیا لاوازە .
لەو شوێنانە کە دەسەڵاتی ملیشیا و نیمچە ملیشیا بوونی ھەیە ھەموو کەرتە ئابووریەکانی دەوڵتیان کە بە ھێزی و با زوی خەڵک واتە بە مانوو بون و ئارەقی ناوچاوانی خەڵک وە بە پارەی خە لک درووست کرابوون تاڵان کرا,وە لە ڕێگەی ھێزو نفوزی چەکداری میشیاوە بازاڕ وکەرتە گرنگەکان و ھەتا بچوکەکانی تری ئابوری تاڵان و قۆرخ کران .
ئەم تاڵان و قۆرخ کاریە ھەمو چالاکی و گەشەیەکی ژیانی ئابوری سست و لاواز کرد وە ھەتا لە زۆر شوێندا ھەر نەی ھێشت, کە ئەمەش بووە ھۆی کەمبونی دەرامەت , بێ کاری زۆر ھە تا لە ناو دەرچوانی زاتکۆو خەلکی ئەکادیمی ,وێران بوونی وە گەشە نەکردنی کەرتەکانی پەروەردە , تەندروستی وە روخانی بنەماکانی ئابوری نیشتمانی وە لەمە ش ترسناک تر قەرز کردن و قەرزدار بوون بە وڵاتا ن و دامەزراوە داراییە جیھانیەکانە , کە ئەمەش وائەکات ئەم وڵاتانە تا داھاتویەکی نادیار نەک ھەر ببنە بارمتەی قەرز داران بەڵکو ئەبێ نەوە دوای نەوە کار بکات تەنھا بۆ دانەوەی قەرزەکان کە خۆبان ھیچ خێریان لەم قەرزانە نەکردووە کە وەرگیراون واتە نەوەکان بە قەرزداری لەدایک دەبن وە ئەژین بۆ ئەوەی قەرز بدەنەوە .
ئەم ئاماژانەی سەرەوە ئەمە ئەگەیەنن کە قۆرخ کاری و تالانی بە ناوی بازاڕی ئازاد چالاکی وە ژیانی ئابووری بە ھەموو رەھەندەانسانی و نیشتمانیەکانیەوە سنوردار ئەکات و کورت ئەکاتەوە بۆ بەرژەوەندی بازنەیەکی بچوک و گوماناوی لە ھەمان کاتیشدا خەڵکێکی زۆر بێبەش دەکرێ لە ھەموو بەشداریەک لە چالاکی وژیانی ئابوری کەلەئەنجامدائەبێتەھۆی فاسدکرنیپەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان وە لەناوبردنی سە رمایەی مرۆیی کە لە ھێز و توانا و بەھرەی گەنجان و خەڵکی بەئەزمونا بەرجەستە ئە بێ .
لە ھەر شوێنێ تێگەشتن لە بازاڕی ئازاد بوو بە کاری تاڵانی وە قۆرخ کاری بێ گوێدانە وە بێ ئامادەبوونی مەرج و بنەماکانی بازاڕی ئازاد ئەوا لەم شوێنە ئابوری میلیشیایی/نا بەرپرس بوونی ھەیە کە ھیچ پەیوەندییەکی بە زانستی ئابوری , بەرژەوەندی نەتەوەیی , نیشتیمانی وە ھە ستی انسانیەوە نیە .نمونە بۆ ئەمە عراقی ئێستایە لەگەڵ زۆر شوێنی تر کە میلیشیا یا بە ناو دەولەت بە بەلام لە ناوەرۆکا میلیشیایی وەک زۆر بە ناو دەولەت لە رۆژھەلا تی ناوەراست و وەلاتانی تر ی جیھان کە بونەتە خاوەن دامەزراوەی ئابوری نەوت و کەرتی پەیوەندی و نیشتەجێ بوون وە بازرگانی لەگەڵ قۆرخکردنی ھەموو چلاکیەکانی بازاڕ , بەمەش دەسکەوتنی پارەی کاشی/نقد خەیاڵی بۆ ملیشیا بەجۆرێ لە خەونیشا بە خۆیانەوە نەبینیوە .
ھەر وەک لە چەند وتاری پێشودا ئاماژەم بە عەقڵیەتی دەسەڵاتی میلیشیا کردوە کە دامالراوە لە ڕەھەندی نیشتیمانی و انسانی وە نەتەوەیی ,بۆ یە ناتوانرێ لەم سەرمایە زۆرە ی کە بە تالانی وە قۆرخ کاری دەستی میلشیا ئەکەوێ دووبارە سەرمایە گوزاری بکرێ لەخزمەتی خەڵک و نیشتیمان ,کە لەئەنجامدا بەجۆرێ لە جۆر ومیتۆدەکانی مافیایی لە دەستیان ئەڕوات کە لەئەنجامدا ھەم خۆیان لەناو دەچن و گە لیش بۆ ئایندەیەکی نا دیار ئەبێ لە ئازار و رەوشی نائاسایی وە کۆڵە مە رگیا بژی .کەواتە بۆ ئەوەی بازاری ئازاد بریتی نە بێ لە تالانی و قۆرخ کاری پیوستە زەمینەی ئا بووری و زانستی بۆ ئا مادە بکرئ وە مەرج و بنە ما کانی بە جددی لە بەر چاو بگیرئ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.