دلشاد مەجید
ھەر باندێکی دزی و چەتەگەری و مافیایی و مورتەزەقە.. بەشێوەیەک لەشێوەکان خاوەنی سیستەمێکی ئیداری و بەرێوەبردن و دارایی و بەرگری تایبەت بەخۆی ھەیە.. ئەویش بۆ درێژەدان بەژیانی باندەکە و بەردەوام بوونی..
بۆ مانەوە لەسەرپێ و تۆکمە بوونی تەنیا کەسە دلسۆزەکانی باندەکە لەھەیکەلی ئیداری و بەرێوەبردنی باندەکە جێگایان دەبێتەوە.. !!
لەھەرێمیش باندەکانی دزی و چەتەگەری.. دەزگایەکی بەرێوەبردنیان مەیسەر کردووە بەناوی حکومەت.. بۆ بەشەرعیکردنی دزی و ڕاوووتی باندەکە .. پێویستیان بە دەزگایەک ھەیە کە ھەر شتێک ناشەرعی و ناقانوونی و نامعقولە بێ.. بۆیان بکاتە شەرعی و قانونی و معقول.. ئەویش ئەو شوێنەیە کە پێی دەڵێن پەرلەمان…
ھەرکەسێکیش ووتی ئەم کارە ناسایایی و ناشەرعیە لەڕێگای دادگای چەتەکان، بەناوی خیانەتی عوزما و دژی بەرژەوەندی ووڵات و نیشتمان .. دەمکوت بکرێ و زیندانی بکرێ ..!!
ئەگەر پەرلەمانی چەتەکان و و دادگای چەتەکان نەبێ ، کێ دەتوانێ و کێ شەرعیەت دەدات.. کەلەماوەی ١٠ مانگ ملیارێک و نیوی تری دۆلار بدزرێ .. بیکەنە قەرز لەسەر خەلک.. !!
بۆیە باسکردن و رەخنەگرتن و چاککردنی سیستەمی حکومەت و بەرێوەبردن وەھمێکە .. تەنیا یاغنیشەکان خەونی پێوە دەبینن..
ئەوانەشی مێشکیان بردووین بەناوی چاکسازی و حکومەتی خەلک و حکومەتی حزمەتگوزاری، کەسانی یاغنیش و نەخوێندەوار و کاسبن.. کاسبیەکەیان بۆئەوەیە کە جێگایان ببێتەوە و بەشیان ھەبێت لەناو ئیدارەو بەرێوەبردنی چەتە و دزەکان..!!
کاتێ تۆ ٣٠ ساڵە بۆت دەرنەکەوێ کە ئەمەی ھەیە نەحکومەتە و نەسیستەمی بەرێوەبردنی خەڵکە.. ؟؟ دڵنیابە ٣٠ ساڵی تر ئەم ئاسنە ساردە دەکوتیتەوە و تێناگەیت بۆ ئەم دەسەڵاتی چەتەییە نابێ بەحکومەت.. ؟؟دڵنیاشبە تا ٣٠ ساڵی تر نەجێگات دەکەنەوە نەبەشیشت دەدەن و نەشەریکیشت دەکەن لەو دەسەڵاتە..!!
باسکردن و تەدویلکردنی ئەم شێوازی بەرێوەبردنەی باندەکان بەناوی حکومەت و پەرلەمان و دادگا.. شەرعیەتدان و بەشەرعیکردنی حکومی چەتەو باندەکانە..
بۆیە من ھەرگیز قسە لەسەر حکومەت و پەرلەمان و ئەم ئیدارەیە ناکەم.. لەبەرئەوەی من یاغنیشن نیم..!!