نوێترین لێدوانی پەكەكە لەسەر پرسی ئازادكردنی ئۆجەلان ” گەلی كورد ئارامی نەماوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

جەمیل بایك هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە لە نوێترین دیداری لەبارەی پرسی مانەوەی ئۆجەلان لە زیندان رایدەگەیەنێت، گەلی كورد لەو بڕوایەدایە كە تا ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بێت، ئەویش لە زینداندایە و لەژێر فشاری قڕكردندایە، هێشتنەوەی ئاپۆ لە زینداندا،لە مێشك و دڵی كورددا بارێكی قورسە.

دەشلێت:” كاتی ئەوەیە كە عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت، چونكە چیتر گەلی كورد ئارامی نەماوە ئاپۆ لە زینداندا بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەلی كورد ئیدی نایەوێت لەژێر ئەم بارە گەورەیەدا بێت، بەڵكو دەیەوێت ئەو بارە لەسەر شانی هەڵگرێت رزگاری ببێت و  تاوەكو ئۆجەلان ئازاد نەبێت چارەسەری بەدی نایەت.

جەمیل بایك هەروەها ئەوەشی وتوە، “قەرزداری ئەوەین كە دەبێت ئاپۆ ئازاد بكەین، ئازادی ئاپۆ ئازادی گەلی كوردە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.