ستاندەر
بەگوێرەی بۆچونی بەرپرسێكی پێشووی دیبلۆماسی ئەمریكی رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراقیش بەتایبەت ئەوپ پێگەی جارانیان نەماوە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بەهێزبونی چین و مەترسیەكانی ئەو وڵاـتە.
ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە سوریا و جەزائیر لەمبارەیەوە لە وتارێكی رۆژنامەوانی كە شەرقەول ئەوسەت بڵاوی كردۆتەوە رایگەیاندووە بەلای سەركردەكانی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكانەوە جیهانی عەرەبی و عێراقیش لە ڕیزی پێشەوەی گرنگیدان نەماون بەهۆی كۆرۆنا و پەرەسەندنی مەترسییەكانی چین و كەمبوونەوەی بەهای نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەمەریكا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە عێراق ناكشێنێتەوە چونكە بۆ پاڵپشتی كردنی پرۆسە سەربازییەكانی هەسەدە لە سوریا پێویستی بە هەبوونی بنكەیەكی سەربازی هەیە لە هەولێر. دەشلێت هێشتا ڕون نیە ئەمریكا باڵوێزخانەكەی لە عێراق دەكێشێتەوە یان شیوازی تر بەكاردەهێنێت بۆ كەمكردنەوەی هێرشەكانی سەر باڵوێزخانەكە.