زانیاری لەبارەی چارەنوسی ئەو دەستگیركراوە عەرەبانەی لە رێكەوتنی یەكێتی و عەرەبەكانی كەركوك رادەستكراونەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

ستاندەر

نازم شەمەری، جێگری سەرۆكی جەبهەی عەرەبی لە كەركوك رایدەگەیەنێت ژمارە بەندكراوانی عەرەب لە زیندانیەكانی هەرێم دەگاتە زیاتر لە پێنج هەزار كەس. دەشلێت زۆرینەیان لە ماوەی 14 ساڵی حكومرانی حیزبە كوردیەكان لە كەركوك دەستگیركراون و بەشێكیش هی شارەكانی تری عێراقن كە تا ئێستا رێگا نادرێت كەس و كاریشیان ببینن.

شەمەری ئەوەشی وتوە ئەو دەستگیركراوانەی پیشوو لە سلێمانی رادەست كران بە رێكەوتنێكی سیاسی نێوان نوێنەرانی عەرەب لە كەركوك لەگەل یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تاكو ئێستا ئازاد نەكراون بەلكو لە كەركوك لە دەزگا ئەمنیەكان دەستبەسەر كراون.

جێی باسە پێشووتر پارتی هێرشی دەكردە سەر یەكێتی بەوەی 176 تیرۆرستی ئازاد كردووە بە رێكەوتنی ژێر بە ژێر  لەگەل عەرەبەكانی كەركو و دوور لە ئاگاداری حكومەتی هەرێم، بەڵام وەك لە لێدوانی ئەو نوێنەرەی پێكهاتەی عەرەب دەردەكەوێت دەستگیركراوەكان تەنها رادەست كراون بە دەزگای ئەمنی لە كەركوك نەوەك ئازاد كرابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.