فرۆشتنی کارەبا بەکەرتی تایبەت پێویستی بەڕاپرسی گەلە

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

بارام ابراهیم

هەرچەندە ساڵانێکە کابینەیەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستان سەرگەرمی فرۆشتنی کەرتەخزمەتگوزاریە گشتییەکانن بەکەرتی تایبەت، بەڵام بەشێوەیەکی نەرم ئەنجامیانداوە، سەرنج لەکەرتی تەندروستی ،پەروەردە، خوێندنی باڵابدەن بزانن چەندی لای کەرتی تایبەتەو چەندی لای دەوڵەت، باوەزارەتەکانی تری وەک گواستنەوەوگەیاندن، ڕێگاوبان، گەشتوگوزار، وەبەرهێنان ..هتد با بوەستێ، کەسەرئەنجامی فرۆشتنەکان بارگرانی لێکەوتوەتەوە بۆسەرشانی هاووڵاتیان، لەدوا هەوڵی کابینەی نۆهەواڵی فرۆشتنی خزمەتگوزاری کارەبایان بەکەرتی تایبەت ڕاگەیاند، لەئێستادا حکومەت جگەلە زەمینە ڕەخساندن بۆ بەجێگەیاندنی کارەکەی چاوەروانی کاردانەوەی هاووڵاتیانە، لەبەر ئەوەی کارەبا وەک ژێرخانێکی ئابوری گرنگ پەیوەندی بەتاک بەتاکی هاووڵاتیانەوە هەیە، هەواڵەکە ترس ونیگەرانی لای هاووڵاتیان دروست کردوە بەتایبەت کە گرێبەستەکانی پێشوتر پەنهانی بوەوکەرتی تایبەتش لەم هەرێمە بریتیە لەکۆمپانیاکانی حیزب وبەرپرسان، بۆیە لەهەرێمێکدا کە پاشکۆیە ، لەغیابی دەستوربۆ پاراستنی ماف وئازادیەکانی تاکەکان، لەغیابی سەربەخۆی ودەوڵەت، لەغیابی یاسایەکی تۆکمەکە مافی ئەوهەلسوکەوتە یاساییەبدات بەحکومەت ،لە کاتێکدا کە پەڕلەمان وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی گەل بوەبە پاشکۆی حکومەت ولەخەمی ڕازیکردنی دڵی کارەکتەرەکانی حکومەت وکۆمپانیاکانی حیزبدایە، پێویستە لەوەها کاتێکدا حکومەت بگەڕێتەوە بۆ شەرعیەتی ڕاستەقینەی گەلای گەلە، پێویستە لەبڕیارە گرنگەکاندا ئەگەر بارودۆخەکە زۆریش ئاسای بێت بگەڕێنەوە بۆ فەتوای گەڵ لەڕێگای ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتییەوە،ڕیفراندم باشترین ئامرازی یاسای وسیاسییە کەلەڕێگەیەوە گەڵ بەشداری لە پڕیارە گرنگەکاندا بکات، لەکاتی بونی بۆشای یاسایدا پێویستە ئەنجامەکەشی پابەندکاربێت، هەرێم کە دیموکراسی بەبەغداد ئەفرۆشی دەبێت خۆی بڕوای بەوە هەبێت کە ڕیفراندم ممارەسەکردنی دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆیە، هەروەک چۆن ئوسترالیا لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم گەڕایەوە بۆ ڕای گەڵ بۆبەزۆرە ملێکردنی سەربازی یان ئارەزو مەندانەبێت ، هەروەک چۆن سویسرا لەساڵی ١٩٧٨بۆدروست کردنی هێزێکی پۆلیس بۆ ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی لەکاتی خۆپیشانداندا گەڕایەوە بۆ ڕای گەڵ، هەروەک چۆن نەرویژ لەساڵی ١٩٧٢ بۆچونە بازاڕی هاوبەشی ئەوروپا گەڕایەوەبۆڕای گەڵ، دەسەڵاتێک عەیامێکە گۆمەکە لێڵ دەکات بۆئەوەی هیچ تاکێکی ئەم گەلە لە تۆڕی کۆمپانیاکانی حیزب دەربازی نەبێت، وەک زەمینە خۆشکردن بۆ شەرعیەتدان بەم جۆرەکارانەی تەبەنی یاسای ژمارە ٢١ساڵی ٢٠١٣ ی بەرکاری پەڕلەمانی عیراقی کردوە، حکومەت وەک پرؤژ یاسایەک بەدەستکاری کردنێکی کەمەوە ئامادەی کردوەوناردویەتیە پەڕلەمان ، بەناوی پرۆژەیاسای (فرۆشتنو بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان-عیراق )لەم پرۆژەیاسایەدا مادەی ٣٩ یان گیراوەتەوە بۆسەر مادەی٣٥ لە یاسای ژمارە ٣٢ ساڵی ١٩٨٦حکومەتی بەعس کەدەسەڵاتی داوە بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ فرۆشتن وبەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لەکاتی پێویستدا بەدەر لەڕێکارەیاساییەکان ،بێگومان پەڕلەمانیش ناچاردەکەن کە بیکەن بەیاساو تێیپەڕێنن، لەڕاستیدا ئەمە مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان،  چونکەخواخۆی دەزانێت تەفسیری کاتی پێویست لای سەرۆکی حکومەت کەیەو چۆنە، لەم بڕیارە گرنگەدا کە هەرێم لە بون بە (دەوڵەتی پاسەوان) نزیک دەکاتەوە نەگەڕێتەوە بۆڕای گەڵ ئایندەی هەرێم ڕەشتر دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.