ئەگەری زۆرە یەکێتی مەلا بەختیار سڕ بکات “ستاندەر وردەکاری ئاشکرادەکات”

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەهۆی ئەو جموجۆڵانەی ئەو دوایەی مەلا بەختیار، لیژنەیەکی لێکۆلینەوەی لەسەر ناوبراو پێکهێناوە.
سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە ستاندەری ڕاگەیاند لەناوخۆی یەکێتی ناڕەزایەتیەکی زۆر هەیە لە جموجوڵ و دەربڕینی بۆچونەکانی مەلا بەختیار پێیان وایە خزمەت بە ئەجێندای لای تر دەکات بۆیە لیژنەیەکی لێکۆلینەوەی لەسەر پێکهێنراوە و ئەگەری زۆرە کارو چالاکیەکانی لەناو یەکێتی سڕ بکەن.
سەرچاوەکە وتیشی لیژنەکە بە ئەندامیەتی فەرید ئەسەسەرد، دلێری سەید مەجید و بافێڵ تاڵەبانی، بەڵام دواتی بافێڵ تاڵەبانی لە لیژنەکە کشێندراوەتەوە بڕیارە کەسێکی تری لە شوێن دابنرێت.
جێی باسە مەلا بەخیتار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیە، لەو دواییە کتێبێکی بەناونیشانی لەبری بیرەوەری بڵاوکردەوە کە لەسەر ئاستی بەشێکی پێشمەرگە دێرینەکان و هەروەها بنکەی جەماوەری یەکێتی و گۆڕان ناڕەزایی زۆری لێکەوتۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.