ستاندەر
بەگوێرەی زانیاریەكانی درەنگانی شەوی رابردوو بەرپرسی پاسەوانەكانی بەرێوەبەرێكی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەر دەستدرێژی گوللە دەدرێت و دەكوژرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ئێس ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای هەریر ـ شەقڵاوە، دیلمان عەبدوڵا فەرج، بەرپرسی پاسەوانان و شۆفێری تایبەتی لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەهەمانکاتدا زاوایەتی، لەدوای ئەوەی تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت لەگەڵ شۆفێرێکی دیکەدا، دەدرێته بەر دەستڕێژی گوللـه و دەکوژرێت.
بەگوێرەی زانیاریەكان بكوژەكە تا ئێستا دەستگیرنەكراوە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوە،
هاوكات کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری بۆ روداو هەوالەكەی پشت راستكردۆتەوە و رایگەیاندووە، “گەنجەکە ناوی دیلمان عەبدوڵڵایە و بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە و پێشمەرگەش بووە.”
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە وەرگەڕاوە، دیارنییە ئایا پێش وەرگەڕان تەقەی لێکراوە، یان بەهۆی رووداوەکەوە دەمەقاڵێ دروستبووە و کوژراوە.