مەرجەکانی تورکیا بۆ ئەنەکەسە لەبارەی پڕۆژەکەی مەزلوم كۆبانێ ئاشكرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێگەی هەواڵی خەبەر نێت ٢٤ بڵاویکردەوە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو ئەنەکەسە، تورکیا مەرجی تازەی بۆ ئەنەکەسە داناوە تا بەردەوام بێت لەو دانوستاندن وگفتوگۆیانە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریەكەی مەزلوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی كوردی – كوردی لە رۆژاڤا، مەرجەکانیش ئەمانەن :
– داوا لە ئەنەکەسە کراوە کە بەشداری خۆسەری دیموکراسی نەبن.
– ئیدارەیەک پێک بێت لە ئەنەکەسە و ئیتلافی سوری ، ئەم ئیدارەی ئێستا بچووک بکرێتەوە یا هەر نەمێنێت.
– هێزەکانی سوریای دیموکراسی و ئاسایش چەک بکرێن ، لە جیاتی ئەوان (پێشمەرگەی رۆژ) جێگای بگرێتەوە.
– بەسەربازکردنی بە زۆر نەمێنێت.
– پرۆگرامی خوێندن بەزمانی کوردی قەدەغەبکرێت ، تەنها پڕۆگرامی دەوڵەتی بەعس لەو ناوچانە هەبێت.
– هەرچی شەرڤانی بیانی کە هاتونەتە بارۆس، دەربکرێن .
نیازی حەمید

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.