ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەسەر هەڵوەشانەوەی رێكەوتنیان لەگەل پارتی بێ دەنگی دەشكێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 235 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی لە پەیامێكدا لە پەراوێزی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەرەکانی حزبەکەی لە حكومەتی خۆجێی دهۆک رایگه‌یاند، کشانەوەیان لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆک مەدالیای فەخرە بۆیان و هەڵمەتە بۆ ئەركی مەبدەئیی ئەخلاقیی گەورەتر.

سەلاحەدیین محەمەد بەهائەدین لە درێژەی پەیامەكەی رایگەیاندووە “فەرمانگە و شوێنی کار و کارمەندەکانی بەردەست و هاوکارانتان بە سەربڵندی و برایەتی و دۆستی و چاوی پڕ حەسرەتەوە بەجێهێشت، هەموویان بۆتان بەحەسرەتن و دوعای سەلامەتی و سەربەرزیتان بۆ دەکەن، گلەیی لە خۆیان دەکەن نەک لە ئێوە”.

دەشلێت “شانازی و سەربڵندییەکی گەورەیە بۆ بنەماڵە و کەسوکارتان و دڵخۆشی و مەدالیایەکی فەخرە بۆ یەکگرتوو کە بەم شێوەیە لە ئەزموونی (کارگێڕی و بەرپرسیارێتی) لە رۆژگارێکی وەکو ئەمڕۆدا بۆ خۆتان و بۆ کاروانی یەکگرتوو بەدەستتانهێنا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.