ستاندەر
محەمەد غازى، ئەندامى لیژنەى یاسایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای نوێی هەلبژاردن رایگەیاند، پەرلەمان دەنگ لەسەر بڕگەى یاسایى هەڵبژاردن تیابەت بەفرە بازنەى دەدات کە لە 3 بازنە تا 5 بازنەى هەڵبژاردن پێکبیت. وتیشی:ـ دواى دەنگدانى پەرلەمان لەسەر یاساى هەڵبژاردانەکان خشتەیەکى تایبەت بەبازنەکانى هەڵبژاردن دادەندرێت.
لەلای خۆیەوە كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەبارەی یاسای نوێی هەلبژاردن هۆشداری دەدات لە كەمبونەوەی كورسیەكانی كورد و رایدەگەیەنێت ئەو رێكەوتنە ژێر بە ژێر لایەنە عێراقیەكان لە ماڵی محەمەد حەلبوسی كە دوێنی شەو ئەنجامدراوە بە بەشداری یەكێتی و پارتی پێمان وایە زیان لە كورسی كورد دەدات لەناوچە كێشە لەسەرەكان.