مەسرور بارزانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ یەكەمجار لەیەك كات سەردانی هەمان قەزا دەكەن ” پلانیان چیە؟”

لەلایەن ستاندار Posted on 581 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ستاندەر بڕیارە بەیانی دووشەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی قەزای رانیە بكات و لەوێ چەند پرۆژەیەك بكاتەوە لەنێویاندا دوو سایدی رانیە و چەند پرۆژەیەكی تر، و ماوەی سێ رۆژیش لە قەزاكە بمێنێتەوە و چەندین دیدار سازبكات، سەرچاوەكە وتیشی بەهەمان شێوە بریارە رۆژی سێ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەردانی رانیە بكات بۆ كردنەوەی پرۆژە كە بەگوێرەی سەرچاوەكە پێدەچێت هەمان ئەو پرۆژانە بن كە لاهور شێخ جەنگی دەیەوێ بیكان كاتەوە.

جێی باسە دیار نیە كە دیداری هاوبەشیان دەبێت یاخود یەكێكیان لەبەر ئەوی تر سەردانەكەی دوادەخات، تاكو ئێستا بەرنامەكە وەك خۆیەتی هیچ هەوڵێك بۆ گۆرانكاری سەردانەكان لە ئارادانیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.