توركیا داوایەك ئاراستەی مستەفا كازمی دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

لە كۆبونەوەی قاسم ئەعەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، هەردولا باسیان لە هەماهەنگی نێوان هەردولا، تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان کردوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دوای كۆبونەوەكە، باڵیۆزی تورکیا لەدیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، بانگهێشتنامەیەکیان ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا سەردانی ئەنقەرە بکات، جەختیش دەکەنەوە لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.